1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە ڕۆژووگران لە لای ئێوە ڕۆژوو بشکێنن؛ وچاکەکاران لە خواردنتان بخۆن، وفریشتەکان سەڵاوات بدەن لەسەرتان

عن أنس رضي الله عنه : أن النبيَّ صلى الله عليه وسلم جاءَ إلى سعد بنِ عبادة رضي الله عنه فَجَاءَ بِخُبْزٍ وَزَيْتٍ، فأكلَ، ثم قال النبيُّ صلى الله عليه وسلم : «أفْطَرَ عِنْدَكُمُ الصَّائِمُونَ؛ وَأكَلَ طَعَامَكُمُ الأَبرَارُ، وَصَلَّتْ عَلَيْكُمُ المَلاَئِكَةُ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لای سەعدی کوڕی عوبادە -ڕەزاى خواى لێبێت- ئەویش نان وڕۆنی -زەیتی- هێنا، و(پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) خواردی وپاشان فەرمووی: «ڕۆژووگران لە لای ئێوە ڕۆژوو بشکێنن؛ وچاکەکاران لە خواردنتان بخۆن، وفریشتەکان سەڵاوات بدەن* لەسەرتان». *(سەڵاواتدانى فریشتە لەسەر مرۆڤ: واتای داوا دەکەن خواى گەورە لێی خۆش بێت وڕەحمی پێبکات)

ئیسنادهكهی صەحیحە ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

(پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لای سەعدی کوڕی عوبادە -ڕەزاى خواى لێبێت-): سەعد گەورەی هۆزی خەزرەج بوو لە مەدینە. (ئەویش نان وڕۆنی -زەیتی- هێنا): ئەوەی ئاسان بوو هێنای وئەمیش پێچەوانەى ڕێزگرتن لە میوان نییە. (وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خواردی وپاشان فەرمووی): پاش ئەوەى خواردنەکەى تەواو کرد، فەرمووی: (ڕۆژووگران لە لای ئێوە ڕۆژوو بشکێنن): واتا خواى گەورە وەکو پاداشتی ئەو کەسەتان بۆ بنووسێت کە خۆراکی ڕۆژووشکاندن دەبەخشێت بە کەسی ڕۆژووگر، وئەم ڕستانە بە ماناى نزا کردن دێت. (وچاکەکاران لە خواردنتان بخۆن): واتا کەسانی چاک وتەقوادار لە خواردنتان بخۆن. (وفریشتەکان سەڵاوات بدەن* لەسەرتان): واتا داواى لێخۆشبوون وڕەحمەتتان بۆ بکەن. *(سەڵاواتدانى فریشتە لەسەر مرۆڤ: واتای داوا دەکەن خواى گەورە لێی خۆش بێت وڕەحمی پێبکات)

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

13 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ