1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە هەرکەسێک بڵێت: ( أستغفر الله الذي لا إله إلا هو الحي القيوم وأتوب إليه )، (خواى گەورە) لە گوناهەکانى خۆشدەبێت ئەگەرچیش لە ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن (لە جیهاد) ڕای کردبێت

عن زيد مولى رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «من قال: أَسْتَغْفِرُ الله الذي لا إله إلا هو الحَيَّ القيَّومَ وأتوب إليه، غُفرت ذنوبه، وإن كان قد فَرَّ من الزَّحْف».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە زەیدەوە -خزمەتکاری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بڵێت: (أستغفر الله الذي لا إله إلا هو الحي القيوم وأتوب إليه)*، (خواى گەورە) لە گوناهەکانى خۆشدەبێت ئەگەرچیش لە ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن (لە جیهاد) ڕای کردبێت». *(واتە: داواى لێخۆشبوون دەکەم لە خواى گەورە، کە هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو، ئەو زاتە هەمیشە زیندووە -الحي-ە، وبوونەوەرەکان بەڕێوە دەبات وپێداویستیەکانیان جێبەجێ دەکات -القیوم-ە، و بە تەوبەکردن دەگەڕێمەوە بۆ لای خواى گەورە)

صەحیحە تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هەرکەسێک بڵێت: (أستغفر الله الذي لا إله إلا هو الحي القيوم وأتوب إليه)*، (خواى گەورە) لە گوناهەکانى خۆشدەبێت ئەگەرچیش لە ڕووبەڕووبونەوەى کافرەکان -لە جیهاد- ڕای کردبێت، هەروەکو زانراوە ڕاکردن لە ڕۆژی ڕووبەڕووبونەوەدا یەکێکە لە حەوت تاوانە گەورەکان هەورەکو لە فەرموودەیەکدا هاتووە: (اجتنبوا السَّبع المُوبقات، ومنها: الفِرَار من الزَّحْف) واتە: (خۆتان بپارێزن لە حەوت تاوانە ڕووخێنەرەکە، لەوانەش: ڕاکردن لە ڕۆژی ڕووبەڕووبونەوە -لە جیهاددا-)، وماناکە بەو شێوەیە ڕووندەبێتەوە ئەگەر مەبەست ئەوە بێت لە هەموو تاوانەکان تەوبەی کردووە، ولەنێویانیشدا: ڕاکردن لە ڕۆژی ڕووبەڕووبونەوە، بۆیە تەنها داواکردنی لێخۆشبوون ومرۆڤ لەسەر تاوانکردن بەردەوام بێت ئەمە هیچ سوودێکی نییە بەڵکو کاتێک سوودی دەبێت ئەگەر بەندە تەوبە بکات لە تاوانەکان. *(واتە: داواى لێخۆشبوون دەکەم لە خواى گەورە، کە هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو، ئەو زاتە هەمیشە زیندووە -الحي:ئەلحەی-ە، وبوونەوەرەکان بەڕێوە دەبات وپێداویستیەکانیان جێبەجێ دەکات -القیوم:ئەلقەیوم-ە، و بە تەوبەکردن دەگەڕێمەوە بۆ لای خواى گەورە)

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

15 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا