1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نێوان نوێژی مەغریب ونوێژی عیشای کۆکردەوە: مەغریب سێ ڕکات نوێژی کرد، وعیشا دوو ڕکات نوێژی کرد؛ ویەک قامەت کرا (بۆ هەر یەکێک لە نوێژەکان)

عن ابن عمر رضي الله عنهما ، قال: «جمع رسول الله صلى الله عليه وسلم بين المغرب والعشاء بجمع: صلى المغرب ثلاثاً، والعشاء ركعتين، بإقامة واحدة».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نێوان نوێژی مەغریب ونوێژی عیشای کۆکردەوە (جەمعیانی کرد): مەغریب سێ ڕکات نوێژی کرد، وعیشا دوو ڕکات نوێژی کرد؛ ویەک قامەت کرا (بۆ هەر یەکێک لە نوێژەکان)».

صەحیحە موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە کردەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووندەکاتەوە لەو شەوەى نوێژەکانى کۆکردەوە (جەمعیانی کرد) لە موزدەلیفە پاش ئەوەى لە عەرەفەوە هات؛ نێوان نوێژی مەغریب وعیشای کۆکردەوە، نوێژی مەغریب سێ ڕکاتی ئەنجامدا ونوێژی عیشای کورت کردەوە (قەسڕی کرد) بۆ دوو ڕکات، بە یەک بانگدان، وبۆ هەر نوێژێک قامەتێک ئەنجامدرا، واتا: یەک بانگدان ودوو قامەت کرا بۆ ئەم کورتکردن وکۆکردنەی نوێژانە (قەسڕ وجەمعە).

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

13 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ