1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە ئەگەر کەسێکتان نوێژی کرد لە پشتی شتێک کە دەبێتە بەربەست لە نێوان ئەو وخەڵکیدا وکەسێک ویستی لە نێوان دەستی تێپەڕ ببێت؛ ئەوا با پاڵی پێوە بنێت، وئەگەر هەر بەردەوام بوو؛ ئەوا دەبێت هێز بەرامبەری بەکاربهێنێت چونکە ئەوە شەیتانە

عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه مرفوعًا: «إذا صلَّى أَحَدُكُم إلى شيء يَسْتُرُهُ مِنَ النَّاس، فأَرَاد أحَد أن يَجْتَازَ بين يديه، فَلْيَدْفَعْهُ، فإن أبى فَلْيُقَاتِلْهُ؛ فإنما هو شيطان». وفي رواية: «إذا كان أَحَدُكُمْ يُصَلِّي فلا يَدَعْ أحدا يمُرُّ بين يديه، فإنْ أبى فَلْيُقَاتِلْهُ؛ فإن معه القَرِينَ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر کەسێکتان نوێژی کرد لە پشتی شتێک کە دەبێتە بەربەست لە نێوان ئەو وخەڵکیدا وکەسێک ویستی لە نێوان دەستی تێپەڕ ببێت؛ ئەوا با پاڵی پێوە بنێت، وئەگەر هەر بەردەوام بوو؛ ئەوا دەبێت هێز بەرامبەری بەکاربهێنێت چونکە ئەوە شەیتانە». ولە گێڕانەوەیەکدا: «ئەگەر یەکێکتان نوێژی ئەنجامدا، ئەوا با نەهێڵێت کەس لە نێوان دەستی تێپەڕ ببێت، ئەگەر هەر بەردەوام بوو؛ ئەوا با هێز بەکاربهێنێت چونکە قەرینێکی* لەگەڵدایە». *(قەرین: ئەو جنۆکەیە -شەیتانەیە- کە هەرمرۆڤێک بە درێژایی ژیانی هەتا دەمرێت دانەیەکی لەگەڵدایە)

صەحیحە موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەگەر نوێژخوێن بچێتە ناو نوێژەکەیەوە وبەربەستێک لە پێش خۆیەوە دابنێت بۆ ئەوەى خەڵکی لە نێو دەستیدا تێپەڕ نەبن کە تێپەڕ بوونی خەڵکی لە نێو دەستیدا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەى پاداشت لە نوێژەکەى چونکە بیری لە لای نوێژەکەى نامێنێت، کاتێک نوێژخوێن دەستدەکات بە پاڕانەوە وداواکردن لە پەروەردگار وکەسێک بیەوێت بە نێو دەستیدا تێپەڕ ببێت ئەوا با بە سووکی دووری بخاتەوە، ئەگەر بە ئاسانی دوور نەخرایەوە، ئەوا لەم کاتەدا ئەو کەسە سنووری خۆی تێپەڕاندووە ودەستدرێژی کردووە، و نوێژخوێنەکە دەتوانێت هێز بەکاربهێنێت بۆ ئەوەى بە دەستی دووری بخاتەوە؛ چونکە کردەوەى ئەم کەسەی بە نێو دەستی نوێژخوێندا تێپەڕ دەبێت لە کردەوەى شەیتانە کە دەیانەوێت نوێژەکان وپەرستنەکان لە خەڵکی تێکبدەن ولە خودا دووریان بخەنەوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

16 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی