1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەجی کرد لەسەر زینەیەکی کۆن، وڕاخەرێک نرخەکەى چوار درهەم دەکات یان نایکات، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: خودایە، حەجێک ئەنجام بدەم ڕیای تێدا نەبێت وبۆ ناوبانگ دەرکردن نەبێت

عن أنس بن مالك رضي الله عنه ، قال: حَجَّ النبي صلى الله عليه وسلم على رَحْلٍ رَثٍّ، وقَطِيفة تُساوي أربعة دراهم، أو لا تُساوي، ثم قال: «اللهمَّ حَجَّة لا رِياءَ فيها، ولا سُمْعَة».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەجی کرد لەسەر زینەیەکی کۆن، وڕاخەرێک نرخەکەى چوار درهەم دەکات یان نایکات، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خودایە، حەجێک ئەنجام بدەم ڕیای (ڕوپامایی) تێدا نەبێت وبۆ ناوبانگ دەرکردن نەبێت».

صەحیحە ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەجی کرد لەسەر زینەیەکی کۆن وڕاخەرێکی سەرپشتی ئاژەڵێک کە نرخەکەى چوار درهەمی دەکرد یان کەمتر لەم نرخە، پاشان فەرمووی: خودایە من ئەم حەجە بۆ ڕیایی ئەنجام نادەم وبۆ ئەوە ئەنجامی نادەم خەڵکی من ببینن و بۆ ئەوە نییە کە ناوبانگ دەربکەم، بەڵکو بە دڵسۆزی بۆ تۆ ئەنجامی دەدەم، بۆئەوەى تۆ لە من ڕازی بیت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

10 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ID Indonesia ئەندەنوسی
FR Français فەڕەنسی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
HA Hausa هوسا