1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. ژیاننامە (سیرەت) ومێژوو

فەرموودە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هیچ شتێکی جێنەهێشت نە دینار ونە درهەم ونە مەڕ ونە وشتر، ولە (میراتدا) وەسیەتی سەبارەت بە هیچ شتێک نەکرد

عن عائشة رضي الله عنها ، قالت: «ما تَرَك رسولُ الله صلى الله عليه وسلم دينارًا، ولا درهمًا، ولا شاةً، ولا بَعِيرًا، ولا أَوْصى بشيء».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هیچ شتێکی جێنەهێشت نە دینار ونە درهەم ونە مەڕ ونە وشتر، ولە (میراتدا) وەسیەتی سەبارەت بە هیچ شتێک نەکرد».

صەحیحە موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەو دەکات کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە پاش مردنی هیچ شتێکی جێنەهێشت نە زۆر و نە کەم، و نە وشتر ونە هیچ جۆرێکی تر لە شتومەک وسامانى جێنەهێشت، وهەروەها وەسیەتی نەکرد سەبارەت بە هیچ شتێک؛ مەبەست وەسیەتی تایبەتە، چونکە مرۆڤ ئەگەر هەندێک شتی لە میرات هەبێت وەسیەت دەکات سەبارەتیان بۆ میراتگران، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیچ شتێک لە سامانى جێنەهێشت کە وەستیان سەبارەت بکات، بەڵام وەسیەت وئامۆژگاری کرد سەبارەت بە شتی تر، ولەوانەش: پاراستنی نوێژەکان، ودەرکردنی جولەکە وگاوڕەکان لە دوورگەى عەرەب وچەند شتێکی تریش کە لە فەرموودەى تردا هاتووە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

10 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ID Indonesia ئەندەنوسی
FR Français فەڕەنسی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
HA Hausa هوسا