1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە ئەگەر هەرکەسێک خەوت؛ پێش ئەوەى نوێژی ویتر بکات، یان لەبیری چوو؛ ئەوا با ئەنجامی بدات ئەگەر بیری کەوتەوە

عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه مرفوعًا: «من نام عن وتره، أو نسيه، فَلْيُصَلِّه إذا ذكره».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر هەرکەسێک خەوت؛ پێش ئەوەى نوێژی ویتر بکات، یان لەبیری چوو؛ ئەوا با ئەنجامی بدات ئەگەر بیری کەوتەوە».

صەحیحە ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: ئەگەر هەرکەسێک خەوت پێش ئەوەى نوێژی ویتر بکات یان لەبیری چوو ئەنجامی بدات، هەتاوەکو بەیان دەرکەوت -کاتی بانگی بەیانی هات-؛ ئەوا لە پاش بانگى بەیانی -دەرکەوتنی بەیان- ئەنجامی دەدات، ئەم فەرموودەیە ڕوونی دەکاتەوە دروستە نوێژی ویتر لە پاش دەرکەوتنی بەیان -بانگی بەیان- ئەنجامبدرێت بۆ کەسێک لەبیری چوو بێت یان خەوتوو بێت؛ چونکە بیانوویەکی -عوزرێکی- شەرعی هەیە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

14 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ