1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە دوو برا هەبوون لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یەکێکیان دەهات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەوی تریان کاری دەکرد بۆ ئەوەى بژێوی ژیانی دەستبکەوێت، جارێکیان ئەوەیان کە کاری دەکرد سکاڵای هێنا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەربارەی براکەى، لەوێدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لەوەیە تۆ بەهۆی ئەوەوە بژێویت دەستبکەوێت

عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال: كان أخوانِ على عهد النبي صلى الله عليه وسلم وكان أحدُهما يأتي النبي صلى الله عليه وسلم والآخر يَحتَرِف، فَشَكَا الُمحتَرِف أَخَاه للنبي صلى الله عليه وسلم فقال: «لعَلَّك تُرزَقُ بِهِ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «دوو برا هەبوون لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یەکێکیان دەهات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەوی تریان کاری دەکرد بۆ ئەوەى بژێوی ژیانی دەستبکەوێت، جارێکیان ئەوەیان کە کاری دەکرد سکاڵای هێنا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەربارەی براکەى، لەوێدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پێدەچێت تۆ بەهۆی ئەوەوە بژێویت دەستبکەوێت».

صەحیحە تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

دوو برا هەبوون لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یەکێکیان دەهات بۆ دانیشتەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ولە لای دەمایەوە بۆ ئەوەى لە فەرموودە وکردەوەکانى فێر بێت، وئەوی تریان کاری دەکرد وبژێوی ژیانی پەیدا دەکرد، جارێکیان ئەو برایەی کە کاری دەکرد سکاڵای لەسەر براکەى کرد لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بەوەى کە وازى لە کار وپیشەکەى هێناوە، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ هێورکردنەوەى پێی فەرموو: لەوەیە پشتیوانیکردنی براکەت لە ڕووی داراییەوە هۆکار بێت بۆ ئەوەى ڕزق بە ئاسانی بەدەست بهێنیت؛ چونکە خودا بەردەوام یارمەتی کەسێک دەدات ئەگەر ئەو کەسە لە یارمەتیدانی براکەی بەردەوام بێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

14 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا