1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە ئێوە هەندێک کردەوە دەکەن لە لاتان لە موو بچووکترە، بەڵام ئێمە لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە تاوانە ڕوخێنەرەکانمان دادەنان

عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال: «إنكم لتعملون أعمالا هي أَدَقُّ في أعينكم من الشَّعْرِ، كنا نَعُدُّهَا على عهد رسول الله - صلى الله عليه وسلم - من المُوبِقَاتِ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئێوە هەندێک کردەوە دەکەن لە لاتان لە موو بچووکترە، بەڵام ئێمە لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە تاوانە ڕوخێنەرەکانمان دادەنان».

صەحیحە بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هاوەڵی بەڕێز ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت- قسەی بۆ کۆمەڵێک کەس کرد کە شلڕەو بوون لە کردەوەکاندا وپێیانی ووت: ئێوە کردنی هەندێک تاوان بە کەمدەزانن چونکە نابینن سەرپێچی فەرمانى کێ دەکەن؟، لە لای ئێوە ئەو تاوانانە زۆر بچووکە، بەڵام لە لای هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- لە تاوانە گەورە فەوتێنەرەکان بوون چونکە ئەوان دەیانزانى سەرپێچی فەرمانی کێ دەکەن، وهەروەها بەهۆی ترسیان لە خودا وهەستکردنیان بە چاودێری ولێپرسینەوەى نەفسیان بوو.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

14 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا