1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی بەیانی ئەنجامدەدا، وهەندێک ئافرەتی ئیماندار ئامادەى نوێژکردنەکە دەبوون، وبە چارشێوەکانیان خۆیان دادەپۆشی وپاشان دەگەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان وکەس نەیانی دەناسی بەهۆی تاریکیەوە

عن عَائِشَة رضي الله عنها قالت: (لقد كان رسولُ الله صلى الله عليه وسلم يُصَلِّي الفَجر، فَيَشهَدُ معه نِسَاء مِن المُؤمِنَات، مُتَلَفِّعَاتٍ بِمُرُوطِهِنَّ، ثم يَرجِعْن إلى بُيُوتِهِنَّ مَا يُعْرِفُهُنَّ أحدٌ من الغَلَس).

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی بەیانی ئەنجامدەدا، وهەندێک ئافرەتی ئیماندار ئامادەى نوێژکردنەکە دەبوون، وبە چارشێوەکانیان (عاباکانیان) خۆیان دادەپۆشی وپاشان دەگەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان وکەس نەیانی دەناسی بەهۆی تاریکیەوە».

صەحیحە بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات هەندێک لە ئافرەتان لە هاوەڵان خۆیان دادەپۆشی بە عابا وچارشێوەکانیان (بە جلە باڵاپۆشەکانیان) وئامادەی ئەنجامدانى نوێژی بەیانی بوون لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ولە پاش ئەنجامدانى نوێژ دەگەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان، وتاریکی شەو تێکەڵی ڕۆشنایی بەیان دەبوو، بەڵام ئەوەى سەیریانی بکردایە نەیانی دەناسی چونکە هێشتا تاریکی شەو لە ئاسماندا مابوو، وئەم فەرموودە ئاماژە کردنی تێدایە بۆ ئەنجامدانى نوێژی بەیانی لە سەرەتاى کاتدا.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

16 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی