1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە لە شەودا ماوەیەک هەیە، هەرمسوڵمانێک لەو ماوەیەدا داواى هەرخێرێکی دونیا ودواڕۆژ لە خواى گەورە بکات؛ ئەوا خواى گەورە پێی دەبەخشێت، وئەمیش لە هەموو شەوێکدایە

عن جابر رضي الله عنه قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «إن في الليل لساعة، لا يُوَافِقُهَا رجُلٌ مُسلم يَسأل الله تعالى خيرًا من أمْرِ الدنيا والآخرة، إلا أعْطَاه إِياه، وذلك كُلَّ ليلة».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «لە شەودا ماوەیەک هەیە، هەرمسوڵمانێک لەو ماوەیەدا داواى هەرخێرێکی دونیا ودواڕۆژ لە خواى گەورە بکات؛ ئەوا خواى گەورە پێی دەبەخشێت، وئەمیش لە هەموو شەوێکدایە».

صەحیحە موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لە هەموو شەوێکدا وەڵامی نزاکان دەدرێتەوە، بۆیە هەر بەندەیەکی مسوڵمان نزایەک بکات کە داواى حەرامی تێدا نەبێت؛ ئەوا خواى گەورە وەڵامی نزاکەى دەداتەوە، وئەو ماوەیەش بریتیە لە سێیەکی کۆتایی شەو هەروەکو لە دەقەکانى سەحیحەکانى تردا هاتووە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

14 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ