1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە پاداشتی کەسی ڕێنیشاندەر بۆ کاری خێر وەکو پاداشتی کەسی ئەنجامدەری کارە خێرەکە وایە

عن أبي مسعود الأنصاري رضي الله عنه قال:
جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: إِنِّي أُبْدِعَ بِي فَاحْمِلْنِي، فَقَالَ: «مَا عِنْدِي»، فَقَالَ رَجُلٌ: يَا رَسُولَ اللهِ، أَنَا أَدُلُّهُ عَلَى مَنْ يَحْمِلُهُ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «مَنْ دَلَّ عَلَى خَيْرٍ فَلَهُ مِثْلُ أَجْرِ فَاعِلِهِ».

لە ئەبی مەسعودی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: من ئاژەڵەکەم -سواریەکەم- مرد ؛ -ئاژەڵێکم- پێبدە بۆئەوەى هەڵمبگرێت -بۆ سەفەرکردن-، فەرمووی: «هیچم لەلا نیە»، پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من ڕێنیشاندەری دەبم بۆ لای کەسێک کە هەڵی بگرێت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پاداشتی کەسی ڕێنیشاندەر بۆ کاری خێر وەکو پاداشتی کەسی ئەنجامدەری کارە خێرەکە وایە».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 1893

شیکردنەوە

پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: من ئاژەڵەکەم -سواریەکەم- مرد ؛ -ئاژەڵێکم- پێبدە بۆئەوەى هەڵمبگرێت -بۆ سەفەرکردن-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داوای لێبووردنی کرد بەوەى هیچ شتێکی لەلا نیە بۆئەوەى وەکو سواری پێیبدات، پیاوێک لەوانەى ئامادەبوو، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من ڕێنیشاندەری دەبم بۆ لای کەسێک کە هەڵی بگرێت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕایگەیاند کە ئەو کەسە بەشدارە لە پاداشتی ئەنجامدەری کارە خێرەکە چونکە ڕێنیشاندەری کاری چاکە بوو، بەبێ ئەوەى هیچ شتێک لەپاداشتی دووەم کەم بکاتەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئامۆژگاری کردن بۆ ڕێنیشاندانی کارە خێر وچاکەکان.
  2. هاندان بۆ ئەنجامدانى کارى خێر وچاکە هۆکارە بۆ کامڵی وپتەوبوونی کۆمەک وهاوکاری لەنێو کۆمەڵگای مسوڵمان.
  3. فراوانی فەزڵ وڕەحمەتی خواى گەورە -سبحانه وتعالى-.
  4. فەرموودەکە بنچینەیەکی گشتیە بۆیە هەموو کارە خێرەکان دەگرێتەوە.
  5. مرۆڤ ئەگەر نەیتوانى داواى پرسیارکار جێبەجێ بکات، ئەوا ڕێنیشاندەری دەبێت بۆ کەسێکی تر ؛ کە لەوەیە داواکەى بۆ جێبەجێ بکات.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

68 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
FF Fulfulde فولانی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
BG Български البلغارية
AZ Azərbaycan ئازەری
EL Ελληνικά اليونانية
AK Akan الأكانية
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
LN Lingala اللينجالا
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
RN Kirundi الكيروندي
YAO Yao الياو
KMR Kurmancî الكرمنجية