1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا: چی شتێک بە زۆری دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت؟ فەرمووی: تەقوای خواى گەورە وڕەوشت جوانی، وپرسیاری لێکرا چی شتێک بە زۆری دەبێتە هۆی چوونە دۆزەخ؟ فەرمووی: زمان ودامێن

عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: سئل رسول الله صلى الله عليه وسلم عن أكثر ما يُدْخِلُ الناسَ الجنة؟ قال: «تقوى الله وحسن الخلق»، وسئل عن أكثر ما يُدْخِلُ الناسَ النار، فقال: «الفم والفرج».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا: چی شتێک بە زۆری دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت؟ فەرمووی: «تەقوای خواى گەورە وڕەوشت جوانی»، وپرسیاری لێکرا چی شتێک بە زۆری دەبێتە هۆی چوونە دۆزەخ؟ فەرمووی: «زمان ودامێن».

ئیسنادەکەی حەسەنە ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

زۆرترین هۆکار کە ببێتە هۆی چوونە بەهەشت بریتیە لە تەقواى خواى گەورە وڕەوشت جوانى، وتەقوای خواى گەورە واتە پارێزکاری ودووربوون لە حەرامکراوەکان بە هەموو جۆرەکانیانەوە، وڕەوشت جوانی لە گەڵ خەڵکی وکەمترینی ڕەوشت جوانى بریتی لە ئازار نەدانى هیچ کەسێک نە بە دەست ونە بە زمان، وبەرزترین پلەی ڕەوشت جوانى بریتیە لە چاکەکاری بەرامبەر ئەو کەسەی خراپەی بەرامبەر کردوویت. وزۆرترین هۆکاری چوونە دۆزەخ بریتیە لە زمان ودامێن (عەورەت)؛ چونکە مرۆڤ زۆرجار بەهۆیانەوە تووشی سەرپێچی فەرمانەکانى خواى گەورە دەبێت وبەهۆیانەوە ئازاری خەڵکی دەدات.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

16 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی