1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە ئەگەر کەسێکتان بۆ خەڵکی پێشنوێژی کرد؛ ئەوا با نوێژەکە پوخت بکاتەوە چونکە کەسی لاواز ونەخۆش وخاوەن پێویستی ئامادەیە، وئەگەر کەسێکتان بە تەنها نوێژی کرد ئەوا با بە ویستی خۆی نوێژەکە درێژ بکاتەوە

عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعًا: «إذا صلى أحدكم للناس فَلْيُخَفِّفْ فإن فيهم الضعيف والسَّقِيمَ وذَا الحاجة، وإذا صلى أحدكم لنفسه فَلْيُطَوِّلْ ما شاء».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر کەسێکتان بۆ خەڵکی پێشنوێژی کرد؛ ئەوا با نوێژەکە پوخت بکاتەوە چونکە کەسی لاواز ونەخۆش وخاوەن پێویستی ئامادەیە، وئەگەر کەسێکتان بە تەنها نوێژی کرد؛ ئەوا با بە ویستی خۆی نوێژەکە درێژ بکاتەوە».

صەحیحە بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی کردووە بە پوختکردنەوەی نوێژەکان بە گوێرەی سونەت، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە لە نوێژخوێنانى ئامادە بوو هەیە لاشەی لاوازە وبێ توانایە، وهەیە نەخۆشە، هەیە پێویستیەکی هەیە دەبێت جێبەجێی بکات، بەڵام هەرکەسێک بە تەنها نوێژ بکات ئەوا دەتوانێت بە ویستی خۆی نوێژەکەی زۆر بخایەنێت یان کەم بخایەنێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

16 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی