1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە هەرکەسێک (وەكو ئێمە) نوێژ بکات، و ڕوو لە قیبلەی ئێمە بکات، و لە گۆشتی سەربڕدراوی ئێمە بخوات، ئەوە موسڵمانە کە لە ژێر پارێزگاری خودا و پارێزگاری پێغەمبەرەکەیدایە؛ بۆیە خیانەت مەكەن لە پارێزگارییەکەی خودا

عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضيَ اللهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَنْ صَلَّى صَلاَتَنَا وَاسْتَقْبَلَ قِبْلَتَنَا وَأَكَلَ ذَبِيحَتَنَا فَذَلِكَ المُسْلِمُ الَّذِي لَهُ ذِمَّةُ اللَّهِ وَذِمَّةُ رَسُولِهِ، فَلاَ تُخْفِرُوا اللَّهَ فِي ذِمَّتِهِ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک (وەكو ئێمە) نوێژ بکات، و ڕوو لە قیبلەی ئێمە بکات، و لە گۆشتی سەربڕدراوی ئێمە بخوات، ئەوە موسڵمانە کە لە ژێر پارێزگاری خودا و پارێزگاری پێغەمبەرەکەیدایە؛ بۆیە خیانەت مەكەن لە پارێزگارییەکەی خودا».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري) ڕیوایەتی كردووە صحيح البخاري - 391

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەواڵیداوە کە هەرکەسێک پابەندی دروشمە دیارەکانی ئاینی ئیسلام بێت؛ بەوەی وەکو ئێمە نوێژ بکات، و ڕوو لە قیبلەی (كەعبەی) ئێمە بکات، و لە گۆشتی سەربڕدراوی ئێمە بخوات و بە حەڵاڵی بزانێت؛ ئەوا ئەو کەسە موسڵمانە، و لەژێر سپاردە و پەیمانی خودا و پێغەمبەرەكەیدایە، کەواتە سپاردە و پەیمانی خودا مەشكێنن دەرهەق بە ئەو.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئیبن ڕەجەب دەڵێت: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە خوێن (ژیان) تەنها بە دوو شاهێدی دانەكە ناپارێزرێت؛ هەتاوەكو مافەکانیان جێبەجێ دەكرێت، و گرنگترین و جەختلێکراوترین مافیش نوێژ ئەنجامدانە؛ هەر بۆیە بە تایبەتی باسی کردووە، و لە فەرموودەیەکی تردا لەگەڵ نوێژەکەدا زەكاتیشی باسكردووە.
  2. کاروباری خەڵکی بەپێی ڕواڵەت بڕیاری لەسەر دەدرێت نەک ناوەڕۆک، بۆیە هەرکەسێک دروشمەکانی ئاینی ئیسلام دەربخات؛ حوکمەکانی ئاینەكەی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت، مەگەر شتێکی پێچەوانەی لێ دەربکەوێت.
  3. ئیبن ڕەجەب دەڵێت: باسکردنی ڕووکردنە قیبلە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پێویستە موسڵمانان لەكاتی ئەنجامدانی نوێژدا ڕوو لە كەعبە بكەن؛ چونكە لە كتێبەكەیاندا کە بۆ پێغەمبەرەکەیان دابەزیوە بەم شێوەیە شەرعێندراوە، جا بۆیە هەرکەسێک وەكو جولەكەكان ڕوو لە بەیتولمەقدیس بكات لەكاتی نوێژدا؛ دوای ئەوەی كە حوكمەكەی هەڵوەشێنرایەوە (نەسخ كرایەوە)، یان لەكاتی نوێژدا ڕوو لە ڕۆژهەڵات بكات وەک گاورەکان، ئەوا ئەو كەسە موسڵمان نییە، تەنانەت ئەگەر شاهێدیدانی یەك خوا پەرستیش -تەوحیدیش- بهێنێت.
  4. ئەمە بەڵگەیەیە لەسەر گەورەیی و گرنگی ڕووکردنە قیبلە لەكاتی نوێژدا، چونکە لەم فەرموودەیەدا جگە لەم مەرجە هیچ یەكێكی تر لە مەرجەکانی نوێژی باس نەکردووە، وەک دەستنوێژ و ئەوانی تر.
  5. ئیبن ڕەجەب دەڵێت: باسکردنی خواردنی گۆشتی ئاژەڵی سەربڕدراو لەلایەن موسڵمانانەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دەبێت پابەند بیت بە هەموو دروشمە دیارەکانی ئیسلامەوە، و یەکێک لە گەورەترین دروشمەكان بریتیە خواردنی گۆشتی ئاژەڵی سەربڕدراو لەلایەن موسڵمانانەوە، و هاوڕابوونیان لە سەربڕینەکانیاندا، بۆیە هەرکەسێک خۆی لەمە بە دوور بگرێت و نەیخوات، ئەوا موسڵمان نییە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

29 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TH ไทย تایلەندی
AS অসমীয়া ئاسامی
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية