عَنْ عُمَرَ بْنِ الخَطَّابِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ:
أَنَّ رَجُلًا عَلَى عَهْدِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ اسْمُهُ عَبْدَ اللَّهِ، وَكَانَ يُلَقَّبُ حِمَارًا، وَكَانَ يُضْحِكُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَكَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَدْ جَلَدَهُ فِي الشَّرَابِ، فَأُتِيَ بِهِ يَوْمًا فَأَمَرَ بِهِ فَجُلِدَ، فَقَالَ رَجُلٌ مِنَ القَوْمِ: اللَّهُمَّ الْعَنْهُ، مَا أَكْثَرَ مَا يُؤْتَى بِهِ؟ فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «لاَ تَلْعَنُوهُ، فَوَاللَّهِ مَا عَلِمْتُ أَنَّهُ يُحِبُّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
لە سەردەمی پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێک هەبوو؛ بە ناوی عبد الله، بە (حیمار) ناسراو بوو، و پێغەمبەری خودای دەهێنایە پێکەنین -صلى اللە علیە وسلم-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سزای جەڵدی لێدا بەهۆی خواردنەوەی (مەی). ڕۆژێکیان دیسانەوە بەهەمان تۆمەت هێنرایەوە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و فەرمانی كرد و سزای جەڵدی لێدرا لەسەر ئەوە، پیاوێک لەناو خەڵکەکەدا ووتی: خودایە، نەفرەتی لێبکە! چەندەها جارە بەهۆی ئەمەوە دەهێنرێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نەفرەتی لێ مەکەن، چونکە سوێند بە خودا؛ من دەزانم کە ئەو خودا و پێغەمبەرەکەی خۆشدەوێت».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري) ڕیوایەتی كردووە صحيح البخاري - 6780

شیکردنەوە

لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- پیاوێک هەبوو؛ ناوی عبد الله بوو، نازناوی حیمار بوو، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم-ی دەخستە پێکەنین بە هەندێک لە قسەكانی، و پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- سزای دابوو لەسەر خواردنەوەی مەی، ڕۆژێکیان هێنرایە لای بەهۆی مەی خواردنەوە، فەرمانی پێكرا و سزا درا. یەکێک لە ئامادەبووان جنێوی پێدا، ووتی: نەفرەتی خوای لێبێت، چەند زۆر دەهێنرێت بەهۆی مەی خواردنەوە؟! پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: نزای لێ مەکەن بە دوورخستنەوە لە ڕەحمەتی خودا، سوێند بە خودا، من هیچ نازانم سەبارەتی جگە لەوە نەبێت کە ئەو خودا و پێغەمبەرەکەی خۆشدەوێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هیچ دژیەكی و پێكدادانێك نییە لە نێوان كردنی نەهیلێكراو و بوونی خۆشەویستی خودا و پێغەمبەرەکەی لە دڵی بكەری نەهیلێكراو، چونکە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەواڵی داوە کە کەسی باسکراو؛ خودا و پێغەمبەرەکەی خۆشدەوێت سەرەڕای ئەوەی كە كردوویەتی.
  2. بكەری تاوانی گەورە ئەگەر بمرێت، و سوور و بەردەوام بووبێت لەسەر كردنی؛ ئەوا لەژێر ویستی الله دایە، ئەگەر الله بیەوێت لێی خۆش دەبێت و ئەگەر بیەوێت سزای دەدات، و هیچ کەسێک لە مسوڵمانان بۆ هەتاهەتایی لە ئاگری دۆزەخدا نامێنێتەوە.
  3. مەكروهیەت و ناپەسەندی نەفرەتکردن لە كەسێكی دیاریكراو كە مەی دەخواتەوە؛ لەبەر ئەگەری هەبوونی ڕێگریەک لە گەیشتنی نەفرەتەکە پێی، و بەهۆی ئەوەی نەفرەتکردن لە کەسێکی دیاریکراو، و نزای خراپ لەسەری لەوانەیە وای لێ بکات بەردەوام بێت و خراپتریش بێت، یان بێ هیوای بكات لە تەوبە كردن.
  4. نەفرەتکردن بە نادیاریكراوی لە ئەوانەی کە بەو سیفەتە ناسراون ؛ ڕێگەپێدراوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

29 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TH ไทย تایلەندی
AS অসমীয়া ئاسامی
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية