1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە ئەگەر ئێوە تەوەکولتان هەبێت بە خوای گەورە وپشت ببەستن بە ئەو وەکو پێویست، ئەوا ڕزقتان دەدات وەک چۆن ڕزقی باڵندە دەدات، بەیانیان بە سکی بەتاڵ دەچێتە دەرەوە وئێواران بە سکی تێر دێتەوە

عَنْ عُمَرَ بْنِ الخَطَّابِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«لَوْ أَنَّكُمْ كُنْتُمْ تَوَكَّلُونَ عَلَى اللهِ حَقَّ تَوَكُّلِهِ لَرَزَقَكُمْ كَمَا يَرْزَقُ الطَّيْرَ تَغْدُو خِمَاصًا وَتَرُوحُ بِطَانًا».

لە عومەری كوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر ئێوە تەوەکولتان هەبێت بە خوای گەورە وپشت ببەستن بە ئەو وەکو پێویست، ئەوا ڕزقتان دەدات وەک چۆن ڕزقی باڵندە دەدات، بەیانیان بە سکی بەتاڵ دەچێتە دەرەوە وئێواران بە سکی تێر دێتەوە».

(سەحیح - ڕاست) رواه الإمام أحمد والترمذي والنسائي وابن ماجه وابن حبان في صحيحه والحاكم الأربعون النووية - 49

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاریمان دەکات بۆئەوەى تەنها پشت بەخواى گەورە ببەستین -عز وجل- بۆ هێنانی سوود ولابردنی زیان لەبابەتی ئاینی ودونیایی، چونکە ئەوەى دەبەخشێت وسوود دەگەیەنێت وزیانت توش دەکات تەنها الله یە -سبحانە وتعالى- بەپێی حیکمەتی خۆی، ودەبێت ئێمە ئەو هۆکارانە جێبەجێ بکەین کە دەبنە هۆی هێنانى سوود ودوورخستنەوەى زیان لەگەڵ پشت بەستن بە الله، هەرکاتێک بەم شێوەیە بووین ئەوا خواى گەورە ڕزقمان پێدەبەخشێت هەروەکو چۆن ڕزق دەبەخشیت بە باڵندەکان بەیانیان بە برسێتیەوە لە شوێنی خۆیان دەردەچن، پاشان ئێوارە بەسکی تێرەوە دەگەڕێنەوە، وئەم کردارە لەلایەن باڵندەوە جۆرێکە لە بەکارهێنانى هۆکارەکان کە هەوڵدەدات بۆ بەدەستهێنانى ڕزق بەبێ تەمەڵی ودواکەوتن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵی تەوەکول (پشت بەستن بە خودا)، کە یەکێکە لە گەورەترین هۆکارەکانی هێنانی ڕزق.
  2. تەوەکول بە الله واتای ئەوە نییە کە هیچ هۆکارێک نەگیرێتەبەر، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەی کردووە کە تەوەکولی ڕاستەقینە پێچەوانەی دەرچوونی بەیانیان وئێوارانی مرۆڤ نییە بۆ داواکردنی ڕزق.
  3. گرنگیدانی شەریعەت بە کردەوەکانی دڵ، چونکە تەوەکول بە خودای گەورە کرداری دڵە.
  4. پەیوەست بوون تەنها بە هۆکارەکان کەموکورتیە لە ئایندا، و وازهێنان لە هۆکارەکان کەموکورتیە لە ئەقڵدا.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

57 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
DA Dansk الدنماركية
RN Kirundi الكيروندي
KMR Kurmancî الكرمنجية
MS Bahasa Melayu الملايو