1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە ئەو کەسەی کە دەچێتە لای خێزانەکەى (جیماعی لەگەڵدا دەکات) لەکاتی سووڕی مانگانەیدا، فەرمووی: خێر دەکات بە دینارێک یان نیو دینار

عن ابن عباس رضي الله عنهما ، عن النبي صلى الله عليه وسلم في الذي يأتي امرأته وهي حائض قال: «يتصدق بدينار أو نصف دينار».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە ئەو کەسەی کە دەچێتە لای خێزانەکەى (جیماعی لەگەڵدا دەکات) لەکاتی سووڕی مانگانەیدا، فەرمووی: «خێر دەکات بە دینارێک یان نیو دینار».

صەحیحە ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا کەفارەتی ئەو کەسە باسدەکات کە جیماع لەگەڵ هاوسەرەکەى دەکات لە کاتێک لە سووڕی مانگانەدایە، وکەفارەتەکەش بریتیە لە: خێرکردن بە دینارێک یان نیو دینار، ولەم فەرموودەیەوە دەردەکەوێت کە جیماع کردن لەگەڵ ئافرەتێک لە سووڕی مانگانەدا بێت حەرامە چونکە کەفارەتی لەسەر دانراوە، وهەروەها بەڵگەیشە هەرکەسێک ئەم کارەی کرد دەبێت خێر بکات وەکو کەفارەتێک بەرامبەر کردنی ئەم تاوانە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

13 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ