عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المُؤْمِنينَ رَضي الله عنها أَنَّهَا قَالَتْ:
إِنَّ أُمَّ حَبِيبَةَ بِنْتَ جَحْشٍ الَّتِي كَانَتْ تَحْتَ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ عَوْفٍ شَكَتْ إِلَى رَسُولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم الدَّمَ، فَقَالَ لَهَا: «امْكُثِي قَدْرَ مَا كَانَتْ تَحْبِسُكِ حَيْضَتُكِ، ثُمَّ اغْتَسِلِي». فَكَانَتْ تَغْتَسِلُ عِنْدَ كُلِّ صَلَاةٍ.

لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
ئوم حەبیبەی كچی جەحش كە خێزانی عبد الرحمن كوڕی عەوف بوو؛ سكاڵای بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێنا سەبارەت بە بەردەوامی خوێن دەرچون، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «-نوێژ مەکە و- چاوەڕێ بکە هەتا ماوەى ئاسایی سووڕی مانگانەکەت تەواو دەبێت، پاشان خۆت بشۆ»، عائیشە دەڵێت: بۆیە بۆ هەموو نوێژێک خۆی دەشۆرد.

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 334

شیکردنەوە

یەكێك لە هاوەڵان لە ئافرەتان سكاڵای بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێنا سەبارەت بە خوێن دابەزینی بەردەوام لێی (ئەو خوێنەى لە پاش تەواوبوونی ماوەی سووڕی مانگانەوە دەردەچێت)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێكرد بەوەی نوێژ نەكات هێندەی ماوەى ئاسایی سووڕی مانگانە ؛ پێش تووشبوون بە ئەم حاڵەتە، پاشان خۆی بشوات ونوێژ بكات، بۆیە ئەویش بۆ هەموو نوێژێک خۆی دەشۆرد.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئیستیحازە: ئەو حاڵەتەیە كە خوێن لە دامێنی ئافرەت دەردەچێت لەپاش تەواوبوونی ماوەی سووڕی مانگانەی ئاسایی.
  2. ئەو ئافرەتەى تووشی ئیستیحازە بووە ؛ دەبێت وا دابنێت لە سووڕی مانگانەیە بە پێی ئەو ڕۆژانەى تووشی سووڕی مانگانەی ئاسایی دەبوو، پێش ئەوەى تووشی ئەم ئیستیحازەیە بێت.
  3. ئەگەر ڕۆژانی سووڕی مانگانەی حاڵەتی ئاسایی تێپەڕ بوو، ئەوا وا دادەنرێت کە پاکبووەتەوە لە سووڕی مانگانە -ئەگەرچیش خوێنی ئیستیحازەی لەگەڵدا بێت- بۆیە خۆی دەشوات لە سووڕی مانگانەکە، وپاکبووەتەوە لە سووڕی مانگانە.
  4. ئافرەتێک تووشی ئیستیحازە هاتبێت خۆشۆردنی لەسەر واجب نییە؛ خۆشۆردنی ئوم حەبیبە -ڕەزاى خواى لێبێت- بە ئیجتیهادی خۆی بوو، ئەگەر واجب بووایە ئەوا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆی ڕوونی دەکردەوە.
  5. ئەو ئافرەتەى تووشی ئیستیحازە بووە دەبێت بۆ هەموو نوێژێک دەستنوێژ نوێ بکاتەوە؛ چونکە ئەمە بەردەوامە وناپچڕێت، وبەهەمان شێوەیە ئەگەر کەسێک تووشی شتێکی بەردەوام بێت وەکو میزە چرکێ وبا دەرچوون بە بەردەوامی.
  6. گرنگی پرسیارکردن لە زانایانی شەریعەت لەو شتانەى مرۆڤ لێی تێناگات وپرسیارە لای لە بابەتەکانى ئاین، چونکە ئەم ئافرەتە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپرسیاری ئەم خوێنە زۆرەى کرد کە تووشی بووە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

58 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية