1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە هەرکەسێک بگات بە ئەنجامدانى ڕکاتێک لە نوێژی بەیانی پێش ئەوەی خۆر دەربچێت؛ ئەوا نوێژی بەیانی ئەنجامداوە، وهەرکەسێک بگات بە ئەنجامدانى ڕکاتێک لە نوێژی عەسر پێش ئەوەی خۆر ئاوا بێت؛ ئەوا نوێژی عەسری ئەنجامداوە

عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال:«مَنْ أَدْرَكَ مِن الصُّبح ركعة قبل أن تَطْلُعَ الشمس فقد أَدْرَكَ الصُّبح، ومن أَدْرَكَ ركعة من العصر قبل أن تَغْرُبَ الشمس فقد أَدْرَكَ العصر».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بگات بە ئەنجامدانى ڕکاتێک لە نوێژی بەیانی پێش ئەوەی خۆر دەربچێت؛ ئەوا نوێژی بەیانی ئەنجامداوە، وهەرکەسێک بگات بە ئەنجامدانى ڕکاتێک لە نوێژی عەسر پێش ئەوەی خۆر ئاوا بێت؛ ئەوا نوێژی عەسری ئەنجامداوە».

صەحیحە بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کۆتا ماوەى ئەنجامدانى نوێژی بەیانی وعەسر بۆ ئومەتەکەى ڕووندەکاتەوە، دەفەرموێت: (هەرکەسێک بگات بە ئەنجامدانى ڕکاتێک): واتا گەیشتبێت بە ڕکوع بردنێک لە نوێژی بەیانیدا پێش ئەوەی خۆر دەربچێت؛ ئەوا نوێژی بەیانی ئەنجامداوە لە کاتی خۆیدا چونکە ڕکوع بردنەکە لە کاتی خۆیدا بووە، وهەرکەسێک بگات بە ئەنجامدانى ڕکاتێک لە نوێژی عەسر پێش ئەوەی خۆر ئاوا بێت؛ ئەوا نوێژی عەسری ئەنجامداوە لە کاتی خۆیدا چونکە ڕکوع بردنەکە لە کاتی خۆیدا بووە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

14 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا