عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيَّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ -وَكَانَ غَزَا مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ثِنْتَيْ عَشْرَةَ غَزْوَةً- قَالَ: سَمِعْتُ أَرْبَعًا مِنَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَأَعْجَبْنَنِي، قَالَ:
«لاَ تُسَافِرِ المَرْأَةُ مَسِيرَةَ يَوْمَيْنِ إِلَّا وَمَعَهَا زَوْجُهَا أَوْ ذُو مَحْرَمٍ، وَلاَ صَوْمَ فِي يَوْمَيْنِ: الفِطْرِ وَالأَضْحَى، وَلاَ صَلاَةَ بَعْدَ الصُّبْحِ حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ، وَلاَ بَعْدَ العَصْرِ حَتَّى تَغْرُبَ، وَلاَ تُشَدُّ الرِّحَالُ إِلَّا إِلَى ثَلاَثَةِ مَسَاجِدَ: مَسْجِدِ الحَرَامِ، وَمَسْجِدِ الأَقْصَى، وَمَسْجِدِي هَذَا».

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەشداری دوازدە غەزای (جەنگی) كردووە، دەڵێت: چوار شتم بیست لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- زۆر جوان گرنگ بوون بە لامەوە، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی:
«نابێت ئافرەت سەفەرێک بكات کە دووریەکەى دوو ڕۆژ بێت مەگەر مێردەکەی یان مەحرەمێکی لەگەڵدا بێت، نابێت ڕۆژوو بگیرێت لە دوو ڕۆژدا: جەژنی ڕەمەزان^ وجەژنی قوربان^^ ، نابێت هیچ نوێژێک ئەنجامبدرێت لە پاش نوێژی بەیانی هەتاوەکو خۆر دەردەچێت، ونابێت هیچ نوێژێک ئەنجامبدرێت لە پاش نوێژی عەسر هەتاوەکو خۆر ئاوا دەبێت، ونابێت -سەفەری تایبەت-ّ ئەنجامبدرێت مەگەر بۆ سێ مزگەوت نەبێت: مزگەوتی حەرام ّ ّ، ومزگەوتی ئەقسا، وئەم مزگەوتەی من -مزگەوتی نەبەوی -». (سەفەری تایبەت: مەبەست لێی سەفەر وگەشتێکە بۆ پەرستن ونزیکبوونەوە لە خودا ئەنجامبدرێت)، ّ ّ(مزگەوتی حەرام: مەبەست ئەو مزگەوتەیە کە کەعبەی پیرۆزی تێدایە لە شاری مەککە کە پێی دەووترێت -مسجد الحرام-)

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 1995

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە چوار شت:
یەكەم: قەدەغەكردنی ئافرەت لە سەفەركردن بۆ دووریەك ماوەكەی دوو ڕۆژ بێت مەگەر مێردەكەی یان مەحرەمێكی لەگەڵدا بێت، مەحرەم ئەو كەسەیە كە بە هەتاهەتایی حەرامە ئەو ئافرەتە مارە بكات ئەوانیش بریتین لە كەسە نزیكەكانی وەكو باوك وكوڕ وبرا، برازا وخوشکەزا، ومام وخاڵ، وهتد.
دووەم: نەهی كردووە لە ڕۆژووگرتن لە ڕۆژی ڕۆژووشکاندن -یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان- و ڕۆژی قوربانیکردن -واتە ڕۆژەکانى جەژنی قوربان كە چوار ڕۆژن 10، 11، 12، 13 ی مانگی ذي الحجة-، ئینجا ڕۆژووگرتنەكە نەزر یان سونەت یان كەفارەت بێت.
سێیەم: نەهی كردووە لە ئەنجامدانی نوێژی سونەت -لە دوو كاتدا-: لەپاش نوێژی عەسر هەتاوەكو خۆر ئاوا دەبێت، ولە پاش نوێژی بەیانی هەتاوەكو خۆر دەردەچێت.
چوارەم: نەهی كردووە لە -سەفەری تایبەت-^ بۆ شوێنێك كە باوەڕ وابێت فەزڵی هەیە وپاداشت تێیدا چەند جار دەبێت، جگە لە سەفەركردن نەبێت بۆ ئەم سێ مزگەوتە بۆ نوێژكردن تێیاندا، پاداشتی نوێژكردن تەنها لەم سێ مزگەوتەدا چەند جار دەبێتەوە: مزگەوتی حەرام، ومزگەوتی ئەقسا، وئەم مزگەوتی نەبەوی. ^(سەفەری تایبەت: مەبەست لێی سەفەر وگەشتێکە بۆ پەرستن ونزیکبوونەوە لە خودا ئەنجامبدرێت)

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سەفەرکردنی ئافرەت بە بێ ئەوەى مەحرەمی لەگەڵدا بێت ؛ ڕێگەپێدراو نییە.
  2. ئافرەت نابێتە مەحرەم بۆ ئافرەتێکی تر لە سەفەردا، چونکە فەرمووی: (مێردەکەى یان مەحرەمێك).
  3. نەهی كراوە ئافرەت بەبێ هاوەڵی مێردەكەی یان مەحرەمێك دەربچێت بۆ هەرشتێك پێی بووترێت سەفەركردن، ئەم فەرموودەیە بەپێی حاڵی پرسیاكار وشوێنەكەیەتی.
  4. مەحرەمەكانی ئافرەت بریتین لە: مێردەكەی، وئەوانەی حەرامە هاوسەرگیریان لەگەڵدا بكات بەهۆی پەیوەندی خزمایەتی -ڕەچەڵەك- وەكو باوك وكوڕ ومام وخاڵ، یان بەهۆی شیرپێدانەوە وەكو باوك ومامی شیری، یان بەهۆی زاوایەتی وەكو باوكی مێرد، ودەبێت مەحرەمەكە مسوڵمانێكی باڵغ وئاقڵ ومتمانەپێكراو بێت، چونكە مەبەست لە هاوەڵی مەحرەم بۆ پاراستنی ئافرەتەكە وجێبەجێكردنی پێویستیەكانیەتی.
  5. گرنگیدانى شەریعەتی ئیسلامی بە ئافرەت، وپاراستنی.
  6. ئەنجامدانى نوێژی سونەت بەڕەهایی لە پاش نوێژی بەیانی وعەسر ؛ دروست نییە، بەڵام ڕێگەپێدراوە ئەنجامدانی ئەو نوێژە فەرزەی كە لەدەستی چووە و لەكاتی خۆیدا نەیكردووە، یان ئەو نوێژانەی پەیوەستن بەهۆكارەوە وەكو دوو ڕكاتی -تحیة المسجد- وهتد.
  7. ڕاستەوخۆ نوێژكردن لەپاش دەرچوونی خۆر ؛ حەرامە، بەڵكو دەبێت هێندەی سێبەری ڕمێك بەرز بێتەوە، ئەمیش نزیكەی دە بۆ پانزە خولەك دەكات.
  8. كاتی نوێژی عەسر هەتاوەكو ساتی ئاوابوونی خۆرە.
  9. سەفەركردنی تایبەت بۆ ئەو سێ مزگەوتە ؛ ڕێگەپێدراوە.
  10. فەزڵ وتایبەتمەندی ئەو سێ مزگەوتە بەسەر مزگەوتەكانی تر.
  11. دروست نییە تەنها سەفەر بکات بۆئەوەى سەردانی گۆڕێک بکات ئەگەرچیش گۆڕی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت، ڕێگەپێدراوە سەردانی بكرێت بۆ كەسێك لە شاری مەدینە بێت، یان بێت بۆ مەدینە بۆ مەبەستێكی ڕێگەپێدراو.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

57 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية