1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. قورئانی پیرۆز وزانستەكانی

فەرموودە ئەگەر (الحمد لله -سورەتی الفاتحة-)تان خوێند، ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ بخوێنن، چونکە (ئوم ئەلقورئانە:أم القرآن)، و(ئوم ئەلکیتابە:أم الكتاب) و(ئەلسەبع ئەلمەسانیە:السبع المثاني)یە، و ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ یەکێکە لەو ئایەتانە

عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : إذا قرأتم: الحمد لله فاقرءوا: ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ إنها أم القرآن، وأم الكتاب، والسبع المثاني، و﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ إحداها.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر (الحمد لله -سورەتی الفاتحة-)تان خوێند، ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ بخوێنن، چونکە (ئوم ئەلقورئانە:أم القرآن)*، و(ئوم ئەلکیتابە:أم الكتاب)** و(ئەلسەبع ئەلمەسانیە:السبع المثاني)^یە، و ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ یەکێکە لەو ئایەتانە». *(واتە: دایکی قورئان)، **(واتە: دایکی کتێب -کتێب مەبەست قورئانە-)، ^(واتە: ئەو حەوت ئایەتە کە زۆر دەخوێندرێتەوە ودووبارە دەکرێتەوە)

صەحیحە بەیھەقی گێڕاویەتیەوە - دارەقوطنی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە جائیزبوون وڕێگەپێدراوی خوێندنی ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ ڕووندەکاتەوە لە پێش خوێندنی سورەتی -الفاتحة- لە کاتی نوێژدا، وهۆکارەکەیشی بۆ ئەوە باسکرد چونکە بەشێکە لە سورەتی -الفاتحة-، ومەبەست خوێندنێتی بە نهێنی نەوەک بە ئاشکرا، نە خوێندنی بە ئاشکرا لە زۆر فەرموودەى سەحیحی تردا هاتووە، ئیمامی تەحاوی دەڵێت: وازهێنان لە خوێندنی ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾ بە ئاشکرایی لە نوێژدا بە شێوەیەکی بە کۆمەڵ -تواتر- گێڕانەوەى لەسەر هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵان ئەنجامیانداوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

13 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ