1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. ژیاننامە (سیرەت) ومێژوو

فەرموودە ئەی پێغەمبەری خودا، کوڕی خوشکەکەم نەخۆشە، بۆیە مەسحی بەسەر سەرمدا کرد ونزای بەرەکەتی بۆم کرد، پاشان دەستنوێژی گرت، ولە (ئاوی) دەستنوێژەکەیم خواردەوە، پاشان لە پشتیەوە وەستام وسەیری مۆری پێغەمبەرایەتیم کرد لە نێوان شانەکانى، وەکو هێلکەى کۆتر بوو

عن الجعْد، قال: سمعتُ السَّائِب بن يَزيد، يقول: ذهبتْ بي خالتي إلى النبي صلى الله عليه وسلم فقالت: يا رسول الله، إنَّ ابنَ أختي وَجِعٌ. فمَسَح رأسي ودعا لي بالبَرَكة، ثم توضَّأ، فشربتُ من وَضوئه، ثم قمتُ خَلْف ظهره، فنَظَرتُ إلى خاتَم النبوة بيْن كتِفَيْه، مثل زِرِّ الحَجَلَة.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جەعدەوە دەڵێت: گوێم لە سائیبی کوڕی یەزید بوو، دەیووت: پورم منی برد بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کوڕی خوشکەکەم نەخۆشە، (سائیب) دەڵێت: «بۆیە مەسحی بەسەر سەرمدا کرد ونزای بەرەکەتی بۆم کرد، پاشان دەستنوێژی گرت، ولە (ئاوی) دەستنوێژەکەیم خواردەوە، پاشان لە پشتیەوە وەستام وسەیری مۆری پێغەمبەرایەتیم -خاتم النبوة-م کرد لە نێوان شانەکانى، وەکو هێلکەى کۆتر بوو».

صەحیحە بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

سائیبی کوڕی یەزید باسی ئەوە دەکات کە پوری ئەوى برد بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپێی ووت کە کوڕی خوشکەکەى نەخۆشە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەسحی کرد بەسەر سەریدا ونزای بەرەکەتی بۆی کرد، پاشان دەستنوێژی گرت، وسائیب لە (دڵۆپە ئاوی) دەستنوێژەکەی خواردەوە کە لە ئەندامە پیرۆزەکانى دەهاتە خوارەوە -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان سائیب لە پشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەستا وسەیری مۆری پێغەمبەرایەتی -خاتم النبوة-ی کرد لە نێوان شانەکانى، وەکو هێلکەى کۆتر وابوو.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

11 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
FR Français فەڕەنسی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
HA Hausa هوسا