1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. ژیاننامە (سیرەت) ومێژوو

فەرموودە ھەرکەسێک سەلامم لێبکات، ئەوا خوای گەورە ڕۆحم دەکاتەوە بەبەردا بۆئەوەی وەڵامی سەلامەکەی بدەمەوە

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللهِ صلَّى الله عليه وسلم قال:
«ما مِنْ أحَدٍ يُسلِّمُ علي إلا ردَّ اللهُ عليَّ رُوحي حتى أردَّ عليه السَّلامَ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ھەرکەسێک سەلامم لێبکات، ئەوا خوای گەورە ڕۆحم دەکاتەوە بەبەردا بۆئەوەی وەڵامی سەلامەکەی بدەمەوە».

ئیسنادەكەی (حەسەن - باش)ە (أبو داود وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە سنن أبي داود - 2041

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ڕۆحی بەبەردا دەكرێت بۆئەوەی وەڵامی سەلامكردنی هەركەسێك بداتەوە كە سەلامی لێكردووە؛ ئینجا ئەگەر نزیك یان دوور بێت، وژیانی بەرزەخ وگۆڕ شتێكی غەیبی ونەبینراوە، وتەنها الله حەقیقەتی دەزانێت، وئەو لەسەر كردنی هەموو شتێك توانادارە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئامۆژگاری کردن بە زۆری سەڵاتدان لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
  2. ژیانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە گۆڕەکەیدا کامڵترین ژیانە کە مرۆڤ هەیبێت لە بەرزەخدا، هیچ كەسێك حەقیقەت وڕاستی ئەو ژیانە نازانێت جگە لە خواى گەورە نەبێت -سبحانه وتعالى-.
  3. فەرموودەکە بەڵگە نییە بۆ ئەوانەى دەڵێن پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە نێو گۆڕەکەیدا وەکو ژیانی ئێمە دەژی، بۆئەوەى نەبێتە بەڵگە بۆ موشریکەکان لەسەر داواکردن وهانا بردن بۆ ئەو -صلى اللە علیە وسلم-، بەڵکو ژیانێکی بەرزەخیە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

51 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية