1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە هەموو مردوویەک کردەوە چاکەکانى مۆری لەسەر دەدرێت (دەوەستێت) جگە لەو کەسەی لە پێناو خواى گەورە لە پاسەوانیکردندایە (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان)، کردەوەکانى بەردەوام زۆر دەبێت هەتا ڕۆژی قیامەت، ولە فیتنە وتاقیکردنەوەکانى نێو گۆڕ دەپارێزرێت

عن فَضَالَةُ بنُ عُبَيْدٍ وسلمان الفارسي وعقبة بن عامر الجهني رضي الله عنهم مرفوعاً: «كُلُّ مَيِّتٍ يُخْتَمُ على عَمَلِهِ إلا الُمرَابِطَ في سبيل الله، فإنه يَنْمِي لَهُ عَمَلَهُ يوم القيامة، ويُؤَمَّنُ فتنة القبر».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە فەزاڵەی کوڕی عوبەید وسەلمانی فارسی وعوقبەی کوڕی عامری جوهەنیەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو مردوویەک کردەوە چاکەکانى مۆری لەسەر دەدرێت (دەوەستێت) جگە لەو کەسەی لە پێناو خواى گەورە لە پاسەوانیکردندایە (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان)، کردەوەکانى بەردەوام زۆر دەبێت هەتا ڕۆژی قیامەت، ولە فیتنە وتاقیکردنەوەکانى نێو گۆڕ دەپارێزرێت».

صەحیحە تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هەموو مردوویەکی مسوڵمانان کردەوەیەکی کۆتایی دێت وپاداشتی نوێی بۆ نانووسرێت (ئەگەر لەو کردەوانەى ئەنجام نەدابێت کە پاداشتیان بەردەوامە وەکو: دروستکردنی مزگەوت وبڵاوکردنەوەى زانستی شەرعی وئەوانى تر)؛ وهەروەها لەو کردەوانەى کە لە پاش مردنیش خودا پاداشتی بەردەوام بۆ ئەنجامدەرەکانى دەنووسێـت ئەو کەسەیە کە لە سەنگەرەکانی جیهاددایە بۆ پاراستنی مسوڵمانان وموجاهیدان لە دەستدرێژی دوژمنان، وخودا ڕێزی لێدەنێت بە بەردەوامبوونی پاداشتی کرەوە چاکەکانى وهەروەها لە فیتنە وتاقیکردنەوەکانى نێو گۆڕ دەپارێزرێت بۆیە فریشتەکان پرسیاری لێناکەن.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

16 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
ML മലയാളം مالایالام