1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە هەرکەسێک پێویستی موجاهیدێك جێبەجێ بكات لە پێناو خوای گەورە؛ ئەوا ئەو کەسەیش جیهادی ئەنجامداوە

عَن زَيْدِ بْنِ خَالِدٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«مَنْ جَهَّزَ غَازِيًا فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَقَدْ غَزَا، وَمَنْ خَلَفَ غَازِيًا فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِخَيْرٍ فَقَدْ غَزَا».

لە زەیدی کوڕی خالیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک پێویستی موجاهیدێك جێبەجێ بكات لە پێناو خوای گەورە؛ ئەوا ئەو کەسەیش جیهادی ئەنجامداوە، وئەوەی پێویستی ماڵ ومنداڵی موجاهیدێك جێبەجێ بکات لە سەر خێر؛ ئەوا ئەو كەسەیش جیهادی ئەنجامداوە».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 2843

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك هۆکارەکانی سەفەركردن وپێداویستیەكان وەكو چەك وسواری وخواردن وخەرجی وهتد بۆ موجاهیدێك دابین بكات وپیشتیوانی بێت لەمەدا؛ ئەوا ئەو كەسە بە موجاهید دادەنرێت وحوكمی ئەوی هەیە، وپاداشتی جیهاد كردنی دەستدەكەوێت.
وهەركەسێك سەرپەرشتیاری كاروباری موجاهیدێك بێت لە خێر وچاكەدا، ونوێنەری بێت لە سەرپەرشتیاریكردنی خێزانەكەی لەكاتی ئامادەنەبوونی؛ ئەوا ئەم كەسەیش بە موجاهید دادەنرێت وحوكمی ئەوی هەیە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان وئامۆژگاری مسوڵمانان بۆ هاوكاریكردنی یەكتر لەسەر خێر وچاكە.
  2. ئیبن حەجەر دەڵێت: ئەم فەرموودەیە هاندانی تێدایە بۆ چاكەكار بوون لەگەڵ ئەو كەسەی بەرژەوەندیەك یان ئەرك وكاروبارێكی مسوڵمانان جێبەجێ دەكات.
  3. بنچینەیەكی گشتی: هەرکەسێک یارمەتی کەسێکی تر بدات لە پەرستنێک لە پەرستنەکان ئەوا وەکو پاداشتی ئەوی بۆ دەنووسرێت، بە بێ ئەوەى هیچ شتێک لە پاداشتی کەسی یەکەم کەم بکات.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

53 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية