1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە پیاوچاکان یەک لە دوای دەڕۆن، هەتاوەکو پاشماوەیەک (لە خەڵکی) وەکو خڵتەی جۆ یان خورما دەمێنێتەوە؛ کە خواى گەورە ڕێز وپلەیان بەرز ناکاتەوە

عن مرداس الأسلمي رضي الله عنه قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ -صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ-: «يذهب الصالحون الأول فالأول، ويبقى حُثَالَةٌ كَحُثَالَةِ الشعير أو التمر لا يُبَالِيهُم الله بَالَةً».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە میرداسی ئەسلەمیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پیاوچاکان یەک لە دوای دەڕۆن، هەتاوەکو پاشماوەیەک (لە خەڵکی خراپ) وەکو پاشماوەی جۆ یان خورما دەمێنێتەوە؛ کە خواى گەورە ڕێز وپلەیان بەرز ناکاتەوە (هیچ نرخ وپلەیەکیان نییە لە لای خواى گەورە)».

صەحیحە بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە لە ڕۆژانی کۆتایی ئەم دونیایەدا خواى گەورە ڕۆحی پیاو چاکان یەک لە دواى یەک دەکێشێت، وخەڵکانێک دەمێننەوە کە شایستەی ئەوە نین کە گرنگیان پێبدرێت، بۆیە خواى گەورە پلەوپایەیان بەرز ناکاتەوە وڕێزیان لێناگرێت ونرخیان بۆ دانانێت وبەزەیی وڕەحمی پێیاندا نایەتەوە، وئەوانە خراپترین بوونەوەرن لە لای خواى گەورە و لەسەر ئەوان قیامەت بەرپا دەبێـت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

14 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا