1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە خوای گەورە ئەم کەسە دەخاتە بەهەشتەوە ئەگەر هەر کردەوەیەکی ئەنجام دابێت

عَنْ عُبَادَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«مَنْ شَهِدَ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، وَأَنَّ عِيسَى عَبْدُ اللهِ وَرَسُولُهُ وَكَلِمَتُهُ أَلْقَاهَا إِلَى مَرْيَمَ وَرُوحٌ مِنْهُ، وَالْجَنَّةُ حَقٌّ، وَالنَّارُ حَقٌّ، أَدْخَلَهُ اللهُ الْجَنَّةَ عَلَى مَا كَانَ مِنَ الْعَمَلِ».

لە عوبادەوە -ڕەزای خواى لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەی شاهێدی بدات بە ( لا إله إلا الله - هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاست جگە لە الله) و الله تاكە وهیچ شەریك وهاوبەشێکی نییە، و-شاهێدی بدات- بە (محمد عبده ورسوله - موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- بەندە وپێغەمبەری خودایە)، و-شاهێدی بدات- بە (عیسی عبد الله ورسوله - وعیسا بەندە وپێغەمبەری خودایە)، وعیسا وشەی خودایە کە ناردی بۆ مەریەم وڕۆحێکە لە لایەن خوداوە، و-شاهێدی بدات- بەوەی کە بەهەشت هەق وڕاستییە ودۆزەخ هەق وڕاستییە، ئەوا خوای گەورە ئەم کەسە دەخاتە بەهەشتەوە ئەگەر هەر کردەوەیەکی ئەنجام دابێت».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 3435

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات هەركەسێك وشەی تەوحید -یەك خوا پەرستی- بڵێت وماناكەی بزانێت وكردەوەی پێبكات، وشاهێدی بدات بە بەندایەتی وپێغەمبەرایەتی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-، ودان بنێت بە بەندایەتی وپێغەمبەرایەتی عیسا -علیه السلام-، وباوەڕی هەبێت بەوەی خوای گەورە بە (كن:ببە) ؛ ئەوی هێنایە بوون، وئەو ڕۆحێكە وەكو ڕۆحەكانی تر لەلایەن الله وە خوڵقێنراوە، ودان بنێت بە بێ تاوانی دایكی لەو تۆمەتانەی بۆی دەكرێت لەلایەن جولەكەكانەوە، وباوەڕی بە بەهەشت هەبێت وبەوەی هەق وڕاستیە، وباوەڕی بە دۆزەخ هەبێت وبەوەی هەق وڕاستیە، وئەوان نیعمەت وسزای خوای گەورەن، و لەسەر ئەم بیروباوەڕە بمرێت ؛ ئەوا چارەنووسی بەرەو بەهەشتە ئەگەرچیش كەمتەرخەم بێت لە پەرستنەكان، یان هەندێك لەتاوانەكانی كردبێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. خوای گەورە عیسای كوڕی مەریەمی خوڵقاند ؛ بەوشەی (ببە:كُنْ) بەبێ باوك.
  2. باسكردنی موحەمەد وعیسا -صلی الله علیهما وسلم- پێكەوە ؛ بەهۆی ئەوەیە كە هەردووكیان بەندە وپێغەمبەری الله ن، ئەوان پێغەمبەرن ؛ نابێت بەدرۆ بخرێنەوە، وبەندەن ؛ نابێت بپەرسترێن.
  3. فەزڵ وپلەو پایەی تەوحید -یەك خوا پەرستی- وهۆكارە بۆ لێخۆشبوون لە تاوانەكان، وچارەنووسی مرۆڤی موەحید -مرۆڤی یەك خوا پەرست- بۆ بەهەشتە ئەگەرچیش تووشی هەندێك تاوان بووبێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

59 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية