1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە ئایا شتێکتان پێ نەڵێم کە دەترسم لە ئەوەی تووشتان بێت زیاتر لە مەسحیی دەجال؟ ووتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: شیرکی شاراوە (الشرك الخفي)، کەسێک هەڵدەستێت ونوێژەکەی دەڕازێنێتەوە کاتێک دەزانێت کەسێک سەیری دەکات

عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه مرفوعاً: "ألا أخبركم بما هو أَخْوَفُ عليكم عندي من المسيح الدجال؟ قالوا: بلى يا رسول الله، قال: الشرك الخفي يقوم الرجل فيصلي فَيُزَيِّنُ صلاته لما يرَى من نَظَرِ رَجُلٍ".

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئایا شتێکتان پێ نەڵێم کە دەترسم لە سەر ئێوە کە تووشتان بێت زیاتر لە مەسیحی دەجال؟»، ووتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: «شیرکی شاراوە (الشرك الخفي): کەسێک هەڵدەستێت نوێژەکەی دەڕازێنێتەوە کاتێک دەزانێت کەسێک سەیری دەکات».

حەسەنە ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هاوەڵان باسی فیتنە وتاقیکردنەوەی دەجالیان دەکرد ولێی دەترسان، وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێیانی فەرموو کە شتێک هەیە دەبێت زیاتر لێی بترسن لە فیتنەی دەجال ئەویش بریتیە لە شیرکی نیەت ومەبەست کە خەڵکی نایبینن، پاشان بەوە ڕوونی کردەوە کە مەبەستی (ڕیایە) کە ئەمیش بریتیە لە جوانکردنەوەی ئەو کردەوانەی کە مەبەست لێیان پەرستنی خوای گەورە؛ بۆ ئەوەی خەڵکی بیبینن.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

18 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
PT Português پورتوگالی
SW Kiswahili سه‌واحیلی