1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە ئەگەر دوو مسوڵمان ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە بە شمشێرەکانیان ئەوا بکوژ وکوژراو لە دۆزەخدان

عن أبي بَكرة رضي الله عنه قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول:
«إِذَا الْتَقَى الْمُسْلِمَانِ بِسَيْفَيْهِمَا فَالْقَاتِلُ وَالْمَقْتُولُ فِي النَّارِ»، فَقُلْتُ: يَا رَسُولَ اللهِ هَذَا الْقَاتِلُ، فَمَا بَالُ الْمَقْتُولِ؟ قَالَ: «إِنَّهُ كَانَ حَرِيصًا عَلَى قَتْلِ صَاحِبِهِ».

لە ئەبی بەکرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«ئەگەر دوو مسوڵمان ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە بە شمشێرەکانیان ئەوا بکوژ وکوژراو لە دۆزەخدان». دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا زانیمان سەبارەت بە بکوژەکە، ئەی بۆچی کوژراوەکە دەچێتە دۆزەخەوە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «چونکە ئەو سوور بوو ومەبەستی کوشتنی هاوەڵەکەی بوو».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 31

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕووندەکاتەوە ئەگەر دوو مسوڵمان ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە بە شمشێرەکانیان، و هەریەکەیان مەبەستی لەناوبردنی بەرامبەر بێت؛ ئەوا بکوژ لە دۆزەخە بەهۆی ئەوەى هەستاوە بە کوشتنی برا مسوڵمانەکەی. وهاوەڵان سەبارەت بە کوژراوەکە بەلایانەوە ڕوون نەبوو: بۆچی ئەویش لەدۆزەخدایە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی ڕاگەیاند کە ئەویش لە دۆزەخە چونکە پێداگیر بوو ومەبەستی کوشتنی براکەى بوو، وئەوەى ڕێگر بوو لەمە دەستپێشخەری براکەى بوو لە کوشتنی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. شایستەى سزادانە ئەو کەسەى لەدڵیەوە پێداگیر بێت لەسەر کردنی تاوان، وهۆکارەکانى جێبەجێ بکات.
  2. هۆشداریەکی توند سەبارەت بە کوشتار لەنێوان مسوڵمانان وهەڕەشەکردن لە بکەرانی ئەم تاوانە بە چوونە دۆزەخ.
  3. کوشتار لەنێوان مسوڵمانان بەهەق ودادپەروەری ناچێـتە ژێر سایەى ئەم هەڕەشەیە، وەکو کوشتار دژی دەستدرێژیکاران وئەوانەى تۆوی خراپە دەچێنن.
  4. بکەری تاوانە گەورەکان ؛ بەکافر دانانرێت -تەکفیر ناکرێت-، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەردوو لایەکەى بەمسوڵمان ناوبرد.
  5. ئەگەر دوو مسوڵمان ڕووبەڕووی یەکتر بنەوە بە هەرکەرەستە وئامێرێکی شەڕ‌، ویەکێکیان کوژرا ؛ بکوژ وکوژراو لەدۆزەخدان، وباسکردنی شمشێر لێرەدا بۆ هێنانەوەی نمونەیە وبەس.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

68 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
FF Fulfulde فولانی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
BG Български البلغارية
AZ Azərbaycan ئازەری
EL Ελληνικά اليونانية
AK Akan الأكانية
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
LN Lingala اللينجالا
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
RN Kirundi الكيروندي
YAO Yao الياو
KMR Kurmancî الكرمنجية