1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە هەرکەسێک کاتێک کە دەردەچێت لە ماڵ بڵێت: (بسم الله توكلت على الله، ولا حول ولا قوة إلا بالله)، پێی دەووترێت: هیدایەت درایت بۆ سەر ڕێبازی ڕاست وهەموو پێویستی وهەمێکی دونیایی وقیامەتیت بۆ جێبەجێ بوو وپارێزراویت، وشەیتان لە ڕێگاکەی دوور دەکەوێتەوە

عن أنس بن مالك رضي الله عنه مرفوعًا: «من قال -يعني: إذا خَرج من بَيتِه-: بِسم الله تَوَكَّلتُ على اللهِ، وَلاَ حول ولا قُوَّة إِلَّا بالله، يُقَال له: هُدِيتَ وَكُفِيتَ وَوُقِيتَ، وَتَنَحَّى عَنه الشَّيطَان». زاد أبو داود: «فيقول -يعني: الشيطان- لِشَيطان آخر: كَيف لَك بِرَجلٍ قَد هُدِيَ وكُفِيَ ووُقِيَ؟».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک کاتێک کە دەردەچێت لە ماڵ بڵێت: (بسم الله توكلت على الله، ولا حول ولا قوة إلا بالله)*، پێی دەووترێت: هیدایەت درایت بۆ سەر ڕێبازی ڕاست وهەموو پێویستی وهەمێکی دونیایی وقیامەتیت بۆ جێبەجێ بوو وپارێزراویت، وشەیتان لە ڕێگاکەی دوور دەکەوێتەوە». لە ریوایەتەکەی (ئەبو داود) هاتووە: «شەیتانێک بە شەیتانێکی تر دەڵێت: چۆن کەسێک گومڕا دەکەیت (ئازار دەدەیت)؛ کە هیدایەت درا بێت بۆ سەر ڕێبازی ڕاست وهەموو پێویستی وهەمێکی دونیایی وقیامەتی بۆ جێبەجێ بوو بێت وپارێزراو بێت؟». *(واته: بەناوی خودا، تەوەکول وپشت بەستنم تەنها بە خودایە، وھیچ ھێز وتوانایەکمان نییە جگە لە ھێز وتوانایە کە خودا پێمان دەبەخشێت)

صەحیحە تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هەواڵی ئەوەمان پێدەدات کاتێک کەسێک لە ماڵ دەردەچێت بڵێت: (باسم الله، توكلت على الله، لا حول ولا قوة إلا باللە)، ئەوا فریشتەیەک بانگی دەکات: ئەی بەندەی خودا، هیدایەت درایت بۆ ڕێگای هەق، وپێویستیەکانت جێبەجێ بوو، وپارێزراویت لە دوژمنان، وئەو شەیتانەی بۆ ئەم دانراوە لێی دوور دەکەوێتەوە، وشەیتانێکی تر بەم شەیتانە دەڵێت: چۆن دەتوانیت کەسێک گومڕا بکەیت کە هیدایەت دراوە وپێویستیەکانی جێبەجێ بووە، وپارێزراوە لە شەڕی هەموو شەیتانەکان؟ چونکە ئەم وشانەی ووت ئەوا تۆ ناتوانی زاڵ بیت بە سەریدا.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

18 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
SW Kiswahili سه‌واحیلی