عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ رضي الله عنهما أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«أُعْطِيتُ خَمْسًا لَمْ يُعْطَهُنَّ أَحَدٌ قَبْلِي: نُصِرْتُ بِالرُّعْبِ مَسِيرَةَ شَهْرٍ، وَجُعِلَتْ لِي الأَرْضُ مَسْجِدًا وَطَهُورًا، فَأَيُّمَا رَجُلٍ مِنْ أُمَّتِي أَدْرَكَتْهُ الصَّلاَةُ فَلْيُصَلِّ، وَأُحِلَّتْ لِي المَغَانِمُ، وَلَمْ تَحِلَّ لِأَحَدٍ قَبْلِي، وَأُعْطِيتُ الشَّفَاعَةَ، وَكَانَ النَّبِيُّ يُبْعَثُ إِلَى قَوْمِهِ خَاصَّةً وَبُعِثْتُ إِلَى النَّاسِ عَامَّةً».

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«پێنج شتم پێدراوە، بە هیچ یەكێك لە پێش من نەدراوە: پێم بەخشراوە چاندنی ترس (لە دڵی دوژمنەکان) پێش گەیشتن پێیان بە ماوەی مانگێک، وزەوی کراوە بە مزگەوت وهۆکاری پاککردنەوە بۆ من، بۆیە لە هەر شوێنێک پیاوێک لە ئومەتەکەم گەیشتە کاتی نوێژ کردن ئەوا با نوێژ بکات، وغەنیمە (دەستکەوتەکانی جەنگ) بۆ من حەڵاڵکراوە وبۆ هیچ كەسێك لە پێش من حەڵاڵ نەکرابوو، وشەفاعەت کردنم پێبەخشراوە، وپێغەمبەرانی تر دەنێردران بۆ قەومەکەی خۆیان بە تایبەتی، ومن نێردراوم بۆ هەموو خەڵکی بە گشتی».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 335

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە پێنج تایبەتمەندی بە ئەو بەخشیووە كە بە هیچ پێغەمبەرێكی تر نەبەخشراوە لەپێشی:
یەكەم: بە ترساندن سەرخراوم، ترس دەچێنرێتە نێو دڵی دوژمنانم ئەگەرچیش دووری نێوانمان بە ئەندازەی مانگێكە.
دووەم: زەوی كراوە بە مزگەوت بۆ ئێمە؛ لە هەرشوێنێك بین نوێژەكانمان دەكەین، وخاكی سەر زەوی پاككەرەوەیە بۆمان لەكاتی نەبوونی ئاودا.
سێیەم: دەستكەوتەكانی جەنگ (غەنیمە) بۆ ئێمە حەڵاڵ كراوە، ئەمیش ئەو شتومەكانەیە كە مسوڵمانان دەستیان دەكەوێت لەكاتی جەنگیان دژی كافرەكان.
چوارەم: شەفاعەتی مەزنم پێبەخشراوە؛ بۆ هێوركردنەوەی خەڵكی لە ناڕەحەتی وەستان لە ڕۆژی قیامەتدا.
پێنجەم: بۆ هەموو خەڵكی نێردراوم؛ بۆ هەموو مرۆڤ وجنۆكەكان، بەپێچەوانەی پێغەمبەرانی پێشوو كە بەتایبەتی دەنێردران بۆ گەلەكانیان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕێگەپێدراوە بەندە نیعمەتەکانى خواى گەورە بژمێرێت بە باسكردنیان ودەبڕینی سوپاسگوزاری لەسەر بەخشینیان.
  2. ئاماژەیە بۆ فەزڵی خوای گەورە بەسەر ئەم ئومەتە وپێغەمبەرەكەی ؛ بە بەخشینی ئەم تایبەتمەندیانە پێیان.
  3. واجبێتی نوێژکردن ئەگەر کاتی هات وئەگەر لەسەر هەرحاڵەتێک بوو، وئەوەندەی دەتوانێت ئەنجامی دەدات لە مەرجەکانى وپایەکانی و واجبەکانى.
  4. ئەو شەفاعەتەی تایبەتە بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەخشراوە لەنێو پێغەمبەراندا، چەند جۆرێكە: - شەفاعەتكردنی بۆ هەموو خەڵكی بۆئەوەی بڕیار لەسەر دادوەری كردن بدرێت لەنێوان بەندەكان. - شەفاعەتكردنی بۆ ئەوەی خەڵكی بەهەشت بچنە بەهەشتەوە. - شەفاعەتكردنی بۆ مامی ئەبو تاڵیب بەتایبەتی بۆئەوەی سزای دۆزەخی لەسەر كەم بكرێتەوە نەك لە دۆزەخ دەربچێت؛ چونكە لەسەر كوفر مرد.
  5. سیفەت وتایبەتمەندیەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆرن وهەموویان لەم فەرموودەیەدا باس نەكراون، لەوانەیش: (جوامع الكلم)ی پێبەخشراوە؛ واتا وشەی كەم دەڵێت بەڵام مانای زۆر و بەنرخ دەبەخشن، وكۆتا پێغەمبەرە، وڕیزەكانی ئێمە لەكاتی نوێژدا وەكو ڕیزەكانی فریشتەكانە وزۆر تایبەتمەندی تریش.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

52 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية