1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە ئێمە سیواک وئاوی دەستنوێژمان ئامادە دەکرد بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، بۆیە خوای گەورە بە پێی ویستی خۆی هەڵی دەساند لە شەودا ، بۆیە سیواکی دەکرد، ودەستنوێژی دەگرت ونوێژی دەکرد

عن عائشة رضي الله عنها ، قالت: كُنَّا نُعِدُّ لرسول الله صلى الله عليه وسلم سِوَاكَهُ وَطَهُورَهُ، فَيَبْعَثُهُ الله ما شاء أن يَبْعَثَهُ من الليل، فَيَتَسَوَّكُ، ويتوضَّأ ويُصلي.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:«ئێمە سیواک وئاوی دەستنوێژمان ئامادە دەکرد بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، بۆیە خوای گەورە بە پێی ویستی خۆی هەڵی دەساند لە شەودا (بەخەبەری دەکردەوە بۆ شەو نوێژ کردن بە پێی ویستی خۆی)، بۆیە سیواکی دەکرد، ودەستنوێژی دەگرت ونوێژی دەکرد».

صەحیحە موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە سیواک وئاوی بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئامادە دەکرد بۆ دەستنوێژگرتن لە کاتی شەودا، پاشان خوای گەورە لە هەرکاتێکی شەودا بەخەبەری دەکردەوە، ئەگەر هەڵبستایە ئەوا سیواکی دەهێنا بە سەر ددانەکانی بۆ ئەوەی ئەو بۆنە لا ببات کە بەهۆی خەوتنەوە بۆنی ناو دەمی گۆڕی بوو، پاشان دەستنوێژی دەگرت وشەونوێژی دەکرد.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

17 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
SW Kiswahili سه‌واحیلی