1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- بە سێ پەنجە خواردنی دەخوارد، وئەگەر خواردنی تەواو بکردایە پەنجەکانی دەلێسایەوە

عن كعب بن مالك رضي الله عنه قال: رأيتُ رسولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم يأكلُ بثلاثِ أَصَابِعَ، فإذا فَرَغَ لَعِقَهَا.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە کەعبی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- بە سێ پەنجە خواردنی دەخوارد، وئەگەر خواردنی تەواو بکردایە پەنجەکانی دەلێسایەوە».

صەحیحە موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە سێ پەنجە خواردنی دەخوارد، ئەوانیش بریتی بوو لە: پەنجەى ناوەڕاست وشایەتمان وپەنجە گەورەکە (قامکە گەورەکە)، وئەمیش ئاماژەیە بۆ پەلەنەکردن وکەم خواردن چونکە کەسێک ئەگەر زۆر حەزی لە خواردن بێت زۆرجار بە هەموو پەنجەکانى دەستی خواردن دەخوات، وئەگەر خواردنی تەواو بکردایە پەنجەکانی دەلێسایەوە ومەرج نییە لە پێش ئەوانى تردا بێت بەڵام لێرەدا کەعب ئەمە دەگێڕێـتەوە لەوەیە پێغەمبەری بینی بێت -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیداوە لە دوور لە پێش چاوی هاوەڵانی، وسونەتە مرۆڤ بە سێ پەنجە خواردن بخوات مەگەر خواردنێک بێت نەتوانرێت بە سێ پەنجە بخورێت ئەوا لێرەدا بەهەر شێوەیەک بتوانێت بیخوات ئاساییە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

14 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ