1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە جبریل هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئایا پلەوپایەى ئەهلی بەدر چۆنە لە لای ئێوە؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لە باشترینی مسوڵمانانن

عن رفاعة بن رافع الزرقي رضي الله عنه قال: جاء جبريل إلى النبي صلى الله عليه وسلم قال: ما تَعُدُّونَ أهل بدر فيكم؟ قال: «من أفضل المسلمين» أو كلمة نحوها. قال: وكذلك من شهد بدرا من الملائكة.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ریفاعەی کوڕی ڕافیعی زورقیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «جبریل هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: «ئایا پلەوپایەى ئەهلی بەدر* چۆنە لە لای ئێوە؟» ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «لە باشترینی مسوڵمانانن» یان شتێکی هاوشێوەی ئەمە ووت، جبریل فەرمووی: «بەهەمان شێوە ئەو فریشتانەش کە بەشداری (جەنگی) بەدریان کرد». *(ئەهلی بەدر: واتە هاوەڵانەى بەشداری جەنگی بەدریان کردووە)

صەحیحە بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شيكردنەوەى فەرموودەکە: جبریل هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئایا پلەوپایەى ئەوانەى لە جەنگی بەدردا شەهید بوون چۆنە لە لای ئێوە؟، خواى گەورە پێغەمبەرەکەى وئیماندارانی سەرخست لەو جەنگەدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لە باشترینی مسوڵمانانن لە لای ئێمە، جبریل وەڵامی دایەوە وفەرمووی: بەهەمان شێوە ئەو فریشتانەش کە ئامادەبوون وبەشداری (جەنگی) بەدریان کرد.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

14 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ