1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە لە سەردەمی پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم- کەمجار خواردنی وەکو ئەوەمان دەستدەکەوت، ئەگەر دەستمان بکەوتایە، دەستەسڕمان نەبوو جگە لە ناولەپمان، وبازووەکانمان، وپێیەکانمان نەبێت، وپاشان نوێژمان دەکرد ودەستنوێژمان نەدەگرت

عن سعيد بن الحارث: أنه سأل جابرا رضي الله عنه عن الوضوء مما مَسَّتِ النارُ، فقال: لا، قد كنا زمن النبي - صلى الله عليه وسلم - لا نجد مثل ذلك الطعام إلا قليلا، فإذا نحن وجدناه، لم يكن لنا مَنَادِيلُ إلا أَكُفَّنَا، وسَوَاعِدَنَا، وأَقْدَامَنَا، ثم نصلي ولا نتوضأ.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەعیدی کوڕی حاریسەوە دەڵێت: پرسیاری لە جابر کرد -ڕەزای خوای لێبێت- سەبارەت بە دەستنوێژگرتن (پاش خواردنێک) کە لەسەر ئاگر (لێنرا بێت)، ئەویش (جابر) ووتی: «نەخێر، لە سەردەمی پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم- کەمجار خواردنی وەکو ئەوەمان دەستدەکەوت، ئەگەر دەستمان بکەوتایە، دەستەسڕمان نەبوو جگە لە ناولەپمان، وبازووەکانمان، وپێیەکانمان نەبێت، وپاشان نوێژمان دەکرد ودەستنوێژمان نەدەگرت».

صەحیحە بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

سەعیدی کوڕی حاریس پرسیاری لە جابری کوڕی عبدالله کرد -ڕەزای خوایان لێبێت- سەبارەت بە دەستنوێژگرتن (پاش خواردنێک) کە لەسەر ئاگر (لێنرا بێت) یان برژێندرا بێت یان هاوشێوەى ئەمانە، ئایا واجبە دەستنوێژگرتن لە پاش ئەم خواردنانە؟ ئەویش (جابر) ووتی: نەخێر، دەستنوێژگرتن لە پاش ئەم خواردنانە واجب نییە، وپاشان بەڵگەى لەسەر ئەم وتەی ڕوونکردەوە، ووتی: لە سەردەمی پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم- کەمجار خواردنی وەکو ئەوەمان دەستدەکەوت، ئەگەر دەستمان بکەوتایە، دەستەسڕمان نەبوو بۆئەوەى چەوری وماوەى خواردنەکە لەسەر دەستەکانمان لابەرین؛ بەڵکو ئێمە پاش لێسینەوەى پەنجەکانمان دەستمان دەسڕی بە نێو لەپ، وبازوو، وپێیەکانمان وپاشان نوێژمان دەکرد ودەستنوێژمان نەدەگرت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

15 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا