1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە ئەگەر بەندەى مسوڵمان -یان ئیماندار- دەستنوێژ بگرێت ودەموچاوی بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە چاوی سەیری کردووە لەگەڵ ئاوەکەدا لە دەموچاویەوە دەردەچن -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضيَ اللهُ عنهُ أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«إِذَا تَوَضَّأَ الْعَبْدُ الْمُسْلِمُ -أَوِ الْمُؤْمِنُ- فَغَسَلَ وَجْهَهُ خَرَجَ مِنْ وَجْهِهِ كُلُّ خَطِيئَةٍ نَظَرَ إِلَيْهَا بِعَيْنَيْهِ مَعَ الْمَاءِ -أَوْ مَعَ آخِرِ قَطْرِ الْمَاءِ-، فَإِذَا غَسَلَ يَدَيْهِ خَرَجَ مِنْ يَدَيْهِ كُلُّ خَطِيئَةٍ كَانَ بَطَشَتْهَا يَدَاهُ مَعَ الْمَاءِ -أَوْ مَعَ آخِرِ قَطْرِ الْمَاءِ-، فَإِذَا غَسَلَ رِجْلَيْهِ خَرَجَتْ كُلُّ خَطِيئَةٍ مَشَتْهَا رِجْلَاهُ مَعَ الْمَاءِ -أَوْ مَعَ آخِرِ قَطْرِ الْمَاءِ- حَتَّى يَخْرُجَ نَقِيًّا مِنَ الذُّنُوبِ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر بەندەى مسوڵمان -یان ئیماندار- دەستنوێژ بگرێت ودەموچاوی بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە چاوی سەیری کردووە لەگەڵ ئاوەکەدا لە دەموچاویەوە دەردەچن -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-، وئەگەر دەستەکانى بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە دەستەکانى (بە دەستلێدان) کردوویەتی لە دەستیەوە دەردەچن لەگەڵ ئاوەکەدا -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-، وئەگەر پێیەکانى بشوات؛ ئەوا هەموو گوناهەکان کە بە پێیەکانى (بە ڕۆیشتن بۆ شوێنی خراپ) کردوویەتی لە پێیەکانیەوە دەردەچن لەگەڵ ئاوەکەدا -یان (تەنانەت دەردەچن) لەگەڵ کۆتا دڵۆپەی ئاویشدا-، کاتێک تەواو دەبێت (لە دەستنوێژگرتن) ئەوا پاکبووەتەوە لە هەموو گوناهەکان».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 244

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە مسوڵمان یان ئیماندار ئەگەر دەستنوێژ بگرێت وڕووی بشوات لە كاتی دەستنوێژدا؛ ئەوا هەموو گوناهێكی بچووك لە چاوەكانیەوە دەردەچن لە گەڵ ئەو ئاوەی دێتە خوارەوە لە پاش شۆردنی ڕووی یان لەگەڵ كۆتا دڵۆپەی ئاو، ئەگەر دەستەكانی بشوات؛ لە دەستەكانیەوە هەموو گوناهێكی بچووك دەردەچن كە بە دەستەكانی كردوویەتی لە گەڵ ئەو ئاوەی دێتە خوارەوە یان لەگەڵ كۆتا دڵۆپەی ئاو، ئەگەر پێیەكانی بشوات؛ لە پێیەكانیەوە هەموو گوناهێكی بچووك دەردەچن كە بە پێیەكانی چووە بۆی لە گەڵ ئەو ئاوەی دێتە خوارەوە یان لەگەڵ كۆتا دڵۆپەی ئاو، هەتاوەكو دەردەچێت بە پاكبوونەوە لە هەموو گوناهە بچووكەكان لە پاش تەواوبوونی دەستنوێژەكە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وپاداشتی بەردەوامبوون لەسەر دەستنوێژ گرتن؛ وهۆكارێكە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهەكان.
  2. ڕێبازی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وابوو كە هانی خەڵكی دەدات بۆ ئەنجامدانی گوێڕایەڵی وپەرستنەكان؛ بە باسكردنی پاداشت لەسەر ئەنجامدانیان.
  3. هەموو ئەندامێکی مرۆڤ تووشی هەندێک لە تاوان وگوناهەکان دەبێت، بۆیە تاوان وگوناهەکان دەدرێنە پاڵ ئەو ئەندامەی کە تاوانەکەى پێکراوە، وتاوان وگوناهەکان لە هەر ئەندامێکەوە دەردەچن کە تەوبەیان لێکراوە.
  4. دەستنوێژگرتن پاكبوونەوەی هەستپێكراوە، لەو كاتەدا دێتە دی كە ئەندامەكانی دەستنوێژگرتن دەشۆردرێت، هەروەها پاكبوونەوەی واتاییە لەو گوناهانەی كە بەو ئەندامانە كراوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

43 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية