1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. ژیاننامە (سیرەت) ومێژوو

فەرموودە نمونەى من وئێوە وەکو نمونەی پیاوێکە ئاگرێکی هەڵکردبێت ومێرووەکان لە دەوری کۆببنەوە وبکەونە ناوی، وپیاوەکەش ئەو مێرووانە لە ئاگرەکە دووربخاتەوە، ومنیش جلەکانتان دەگرم بۆ ئەوەى نەکەونە ناو ئاگرەکەوە بەڵام ئێوە لە دەستی من خۆتان دەردەکەن

عن جابر بن عبد الله وأبو هريرة رضي الله عنهم مرفوعاً: «مثلي ومثلُكم كمثل رجلٍ أَوْقَدَ نارًا فجعل الجنادِبُ والفَرَاشُ يَقَعْنَ فيها، وهو يَذُبُّهُنَّ عنها، وأنا آخذٌ بحُجَزِكُم عن النار، وأنتم تَفَلَّتُون من يَدَيَّ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابری کوڕی عبداللە وئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نمونەى من وئێوە وەکو نمونەی پیاوێکە ئاگرێکی هەڵکردبێت ومێرووەکان لە دەوری کۆببنەوە وبکەونە ناوی، وپیاوەکەش ئەو مێرووانە لە ئاگرەکە دووربخاتەوە، ومنیش جلەکانتان دەگرم بۆ ئەوەى نەکەونە ناو ئاگرەکەوە بەڵام ئێوە لە دەستی من خۆتان دەردەکەن».

صەحیحە موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە حاڵی ئەو لەگەڵ ئومەتەکەی وەکو حاڵی پیاوێکە لە دەشتاییەکدایە، ئاگرێک دەکاتەوە ومێرووەکان لە دەوری کۆ دەبنەوە وخۆیانی تێ فڕێ دەدەن؛ چونکە ئەمە خووی پەپولە وپەخشە ومێرووە بچوکەکانى ترە بە هۆی حەزکردنیان لە گەرمی وڕۆشنایی خۆیانی تێ فڕێ دەدەن لە نەزانیندا، ئەگەر مرۆڤ ئاگر بکاتەوە لە دەشتاییەک؛ ئەوا ڕێ دەگرێت لەوەى مێرووەکان خۆیانی تێ فڕێ بدەن، بە هەمان شێوە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت منیش ڕێگری لە ئێوە دەکەم کە خۆتان فڕێ بدەنە ناو دۆزەخەوە ودەتانگرم، بەڵام ئێوە لە دەستی من خۆتان دەردەکەن وئەمیش بە هۆی پێچەوانەکردنی فەرمانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

16 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی