1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کفن کرا لە چەند جلێکی سپی یەمەنی، نە لە جلی قۆڵدار کفن کرا ونە عەمامەى لەسەر بوو

عن عائشة رضي الله عنها «أنّ رسول الله صلى الله عليه وسلم كُفِّنَ في أثواب بِيضٍ يَمَانِيَةٍ، ليس فيها قَمِيص وَلا عِمَامَة».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کفن کرا لە چەند جلێکی سپی یەمەنی، نە لە جلی قۆڵدار کفن کرا ونە عەمامەى لەسەر بوو».

صەحیحە بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی شێوازی کفن کردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات وباسی ڕەنگ وژمارەی ئەو جلانە دەکات کە پێی کفن کرا ئەویش بریتی بوو لە سێ پارچە جلی سپی کە لە یەمەن دروستکرا بوو، وچەند پارچە جلێکی تر، وپۆشینی مردوو دەبێت زیاتر گرنگی پێبدرێت چونکە ئەو لاشەیە سپاردەیە وئەمانەتە وهەروەها ناوبانگ وکەسایەتی ئەو مردووە دەبێت بپارێزێت بەم پۆشینە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

16 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی