عن أبي هُرَيْرة رضي الله عنه قال: «كان النبي صلى الله عليه وسلم يَقْرأ فِي صلاة الفجر يَومَ الجُمُعَةِ: الم تَنْزِيلُ السَّجْدَةَ وهَلْ أتى على الإنسَان».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی بەیانی لە ڕۆژی جومعەدا: (الم تَنْزِيلُ السَّجْدَةَ و هَلْ أتى على الإنسان - سورەتی السجدة والإنسان)ی دەخوێند».

صەحیحە بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

خووی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وا بوو کە لە نوێژی بەیانی ڕۆژی جومعەدا: -سورەتی السجدة- بخوێنێت لە پاش خوێنی -سورەتی الفاتحة- لە ڕکاتی یەکەمدا، و -سورەتی الإنسان- بخوێنێت پاش خوێندنی -سورەتی الفاتحة- لە ڕکاتی دووەمدا، ئەمیش بۆ بیرهێنانەوە ئەو ڕووداوە مەزنانەی کە لەم ڕۆژەدا ڕوویانداوە وڕوودەدەن لە داهاتوودا، وەکو: دروستکردنی ئادەم وبیرهێنانەوەى زیندووبوونەوە وکۆکردنەوە بەندەکان وڕووداوەکانى قیامەت وجگە لەمانە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

17 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی