عَنْ عِكْرِمَةَ:
أَنَّ عَلِيًّا رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ حَرَّقَ قَوْمًا، فَبَلَغَ ابْنَ عَبَّاسٍ فَقَالَ: لَوْ كُنْتُ أَنَا لَمْ أُحَرِّقْهُمْ لِأَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: «لاَ تُعَذِّبُوا بِعَذَابِ اللَّهِ»، وَلَقَتَلْتُهُمْ كَمَا قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «مَنْ بَدَّلَ دِينَهُ فَاقْتُلُوهُ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عیکريمەوە دەڵێت:
عەلی -ڕەزاى خواى لێبێت- خەڵکانێکی سووتاند، ئەمە گەیشت بە ئیبن عەباس؛ ووتی: ئەگەر من بوومایە نەیانم دەسووتاند چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «سزا مەدەن بە سزادانى خواى گەورە»، ودەیانم کوشت هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «هەرکەسێک ئاینەکەى گۆڕی^؛ بیکوژن». ^(واتا: ئەگەر لە ئیسلام هەڵگەڕایەوە -مورتەد- بوو)

(سەحیح - ڕاست) (البخاري) ڕیوایەتی كردووە صحيح البخاري - 3017

شیکردنەوە

عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- ئیجتیهادی كرد و کۆمەڵێک لە زندیقەکانی بە ئاگر سووتاند کە لە ئیسلام هەڵگەڕابوونەوە، ئەم هەواڵە گەیشت بە عبد الله ی كوڕی عەباس -ڕەزای خوای لێبێت-، ئەویش پشتیوانی كرد لە کوشتنیان؛ بەڵام نكۆڵی كرد لە سووتاندنیان بە ئاگر. ووتی: ئەگەر من لە شوێنی ئەو بوومایە بە ئاگر نەمدەسووتاندن؛ چونکە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕوونی کردووەتەوە کە نابێت کەس بە ئاگر سزا بدات جگە لە الله نەبێت كە خوڵقێنەری ئاگرە، بۆیە تەنها کوشتنیان بەسە، چونکە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرموویەتی: هەر کەسێک لە ئیسلام هەڵگەڕایەوە و ئاینەکەی گۆڕی بۆ ئایینێکی تر؛ ئەوا بیکوژن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. واجبێتی کوشتنی هەڵگەڕاوە (مورتەد) لە ئایینی ئیسلام بە کۆدەنگی زانایان، ئەمەیش بە مەرجەکانی خۆیەوە، و ئەم کارە تەنها لەلایەن پێشەوا (دەسەڵاتدار) و دادوەرەوە ئەنجام دەدرێت.
  2. کاتێک دەفەرموێت: (من بدل دينه، فاقتلوه) واتە: (هەرکەسێک ئاینەکەى گۆڕی، بیکوژن)؛ واتا: هەركەسێك هەڵگەڕایەوە لەئاینی ئیسلام، وئەم حوکمە گشتیە بۆ پیاوان وئافرەتان.
  3. نابێت فەرمانڕەوا وداوەر ڕازی وبێدەنگ بن لە مورتەد -هەڵگەڕاوە لە ئیسلام- ؛ بەڵکو بانگەوازى دەکرێت بۆ ئاینی ئیسلام، ئەگەر وەڵامی نەدایەوە ؛ دەکوژرێت.
  4. ئەم فەرموودەیە نەهی دەكات لە سزا وئازاردان بە ئاگر، و سزا شەرعییەكان بە ئاگر جێبەجێ ناکرێن.
  5. ئاماژەیە بۆ فەزڵ وپلەو یایەی ئیبن عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت-، و فراوانی زانست و تێگەیشتنی لە فەرموودەکانی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم-.
  6. ئاماژەیە بۆ ڕەوشت وئەدەبی نكۆڵی كردن لە كەسی سەرپێچیکار.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

31 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TH ไทย تایلەندی
AS অসমীয়া ئاسامی
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية