1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- ئەگەر لە سەفەردا بووایە، و (بیویستایە) لە شوێنێک دابەزێت وبمێنێتەوە (بۆ پشوو وەرگرتن)؛ لەسەر لای ڕاستی ڕادەکشا، وئەگەر بیویستایە پێش بەیانی بخەوێت؛ بازووی (دەستی ڕاستی) بەرز دەکردەوە (بەرەو ئاراستەی سەری) وسەری دەخستە ناو لەپى

عن أبي قتادة الأنصاري رضي الله عنه قال: كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا كان في سفر، فعَرَّس بليل اضطجع على يمينه، وإذا عَرَّس قُبَيْل الصُّبْح نصَب ذراعه، ووضَع رَأْسه على كَفِّه.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی قەتادەی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- ئەگەر لە سەفەردا بووایە، و (بیویستایە) لە شوێنێک دابەزێت وبمێنێتەوە (بۆ پشوو وەرگرتن)؛ لەسەر لای ڕاستی ڕادەکشا، وئەگەر بیویستایە پێش بەیانی بخەوێت؛ بازووی (دەستی ڕاستی) بەرز دەکردەوە (بەرەو ئاراستەی سەری) وسەری دەخستە ناو لەپى».

صەحیحە موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لە سونەتی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئەوە بوو ئەگەر لە سەفەردا بووایە، و بیویستایە لە شوێنێک دابەزێت لە سەرەتای شەودا بۆئەوەى بمێنێتەوە وبخەوێت وپشوویەک وەربگرێت، لەسەر لای ڕاستی لاشەی ڕادەکشا بۆئەوەى بۆ ماوەیەکی باش پشوو بە لاشەی بدات، بەڵام ئەگەر بیویستایە پێش دەرکەوتنی بەیان بخەوێت، ڕادەکشا وبازووی دەستی ڕاستی بەرز دەکردەوە (بەرەو ئاراستەی سەری) وسەری دەخستە ناو لەپى وبەم شێوەیە دەخەوت بۆئەوەى خەوەکەى قووڵ نەبێت ونوێژی بەیانی لە دەست بچێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

15 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ