1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕۆژووی دەشکاند پێش ئەوەى نوێژ بکات بە سێ خورمای تەڕ

عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال: كان رسولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم يُفطِر قبْل أن يصلي على رُطَبات، فإن لم تكنْ رُطَباتٌ فَتُمَيْراتٌ، فإن لم تكنْ تُمَيْراتٌ، حَسَا حَسَواتٍ مِن ماء.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕۆژووی دەشکاند پێش ئەوەى نوێژ بکات بە سێ خورمای تەڕ، ئەگەر خورمای تەڕ نەبووایە؛ بە سێ خورمای وشک، وئەگەر خورمای وشک نەبووایە؛ چەند قومێکی کەم ئاوی دەخواردەوە».

حەسەنە تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- ڕۆژووی دەشکاند بە خواردنی سێ خورمای تەڕ پێش ئەوەى نوێژی مەغریب بکات، ئەگەر خورمای تەڕ نەبووایە؛ بە سێ خورمای وشک ڕۆژووی دەشکاند، وئەگەر خورمای وشک نەبووایە؛ بە چەند قومێکی کەم ئاوی دەخواردەوە وڕۆژووەکەى دەشکاند، دەستپێکردنی ڕۆژوو شکاندن بە خورما یان ئاو گونجاوە چونکە ڕۆژووگر گەدەى بەتاڵە بۆیە نابێت بە خواردنی قورس وچەور دەستپێبکات چونکە زیان بە گەدەى دەگات.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

14 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا