عَنْ سَهْلِ بْنِ سَعْدٍ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«لَا يَزَالُ النَّاسُ بِخَيْرٍ مَا عَجَّلُوا الْفِطْرَ».

لە سەھلی کوڕی سەعدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبــەری خـودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«بەردەوام خەڵکی لەسەر خێرن؛ ئەگەر پەلە بکەن لە ڕۆژوو شکاندن».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 1098

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خەڵكی بەردەوام لەسەر خێرن ئەگەر دەستبەجێ ڕۆژوو بشكێنن پاش ئەوەی خۆر ئاوا دەبێت؛ چونكە ئەمە شوێنكەوتنی سوننەتە و وەستانە لە سنورەكەیدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نەوەوی دەڵێت: هاندانە بۆ پەلە كردن لە ڕۆژووشكاندن پاش ئاوابوونی خۆر، مانای ئەوەیە هێشتا كاروباری ئومەت ڕێكخراوە وئەوان لەسەر خێر وچاكەن ئەگەر ئەم سونەتە جێبەجێ بكەن، وئەگەر ڕۆژوو شكاندن دوا بخەن ئەمە ئاماژەیە بۆ تووشبوونیان بە خراپە وگەندەڵی.
  2. شوێنكەوتنی سوننەت هۆكاری مانەوەی خێر وچاكەیە لەنێو خەڵكیدا، وخراپبوونی كاروبارەكان بەستراوەتەوە بە لادان لە سوننەت.
  3. پێچەوانە کردنی خاوەن كتێبەكانە -جولەکە ونەسڕانیەکانە- وبیدعەكاران؛ چونکە ئەوان ڕۆژوو شکاندن دوا دەخەن.
  4. ئیبن حەجەر دەڵێت: ڕوونكردنەوەی هۆكارەكەی تێدایە، وموهەلەب دەڵێت: دانایی لەوەدایە بۆئەوەی دڵنیا بین كە ڕۆژ درێژ نەكرێتەوە لەسەر حسێبی شەو، وئەمە نەرمونیانیە دەرهەق بە ڕۆژووگر وبەهێزی دەكات بۆ ئەنجامدانی پەرستن، وزانایان یەكدەنگن لەسەر ئەوەی ئەمە جێبەجێ دەبێت لەكاتی ئاوابوونی خۆر یان بە هەواڵدانی دوو شاهێدی دادپەروەر، هەروەها شاهێدی دانی یەك كەسیش بەپێی پەسەندترین ڕاوبۆچوون.
  5. ئیبن حەجەر دەڵێت: لەو بیدعانەی كە داهێنراوە لەم سەردەمەدا؛ نزیكەی (بیست خولەك) بانگی دووەم دەدەن لەپێش دەركەوتنی بەیان لە مانگی ڕەمەزاندا، وڕووناكیەكانن دەكوژێننەوە وەكو ئاماژەیەك بۆ حەرامبوونی خواردن وخواردنەوە دەرهەق بە ئەوانەی دەیانەوێت ڕۆژوو بگرن؛ ئەوەی ئەمانەی داهێناوە پێی وایە ئەمە خۆئامادەکردنە لە پەرستندا، وكەمێك لە خەڵكی دەربارەی ئەم هۆشداریە دەزانن!، ئەم بیدعەیە بووە هۆی ئەوەی بانگ نەدەن مەگەر پاش تەواو ئاوابوونی خۆر بە پلەیەك پێیان وایە بۆئەوەی كاتی ئاوابوون بەتەواوی زاڵ بێت؛ بەپێی بانگەشەی خۆیان!، بۆیە ڕۆژوو شكاندنیان دواخست، وپارشێویان پێشخست، وپێچەوانەی سوننەت بوونەوە، بۆیە خێر تێیاندا كەم بوویەوە وشەڕ تێیاندا زۆر بوو، وخودا یارمەتیدەرمان بێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

47 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية