1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە ئەگەر تیرەکەت وەشاند، ولە پێش چاوت نەما؛ پاش ماوەیەکی تر (ڕاوەکەت) دۆزیەوە؛ دەتوانیت بیخۆیت، ئەگەر بۆگەن نەبووبێت

عن أبي ثعلبة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «إذا رَمَيْتَ بِسَهْمِكَ، فغابَ عنْك، فَأَدْرَكْتَهُ فَكُلْهُ، ما لَمْ يُنْتِنْ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعلەبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر تیرەکەت وەشاند، ولە پێش چاوت نەما؛ پاش ماوەیەکی تر (ڕاوەکەت) دۆزیەوە؛ دەتوانیت بیخۆیت، ئەگەر بۆگەن نەبووبێت».

صەحیحە موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: ئەگەر ڕاوچی تیرەکەی وەشاند یان هەرشتێکی تر کە حوکمی تیری هەبێت، وتیرەکە ڕاوەکەى پێکا وپاشان ڕاوەکە لە پێش چاوی ڕاوچیەکە نەما، وپاش ماوەیەکی تر دۆزیەوە، وهیچ شوێنەوارێکی کوشتنی لەسەر نەبینی جگە لە شوێنەواری تیرەکەى نەبێت؛ ئەوا دەتوانێت گۆشتەکەى بخوات ئەگەر پیس وبۆگەن نەبوو بێت؛ چونکە ئەگەر بۆگەن بێت لە شتە پیسەکانە وخواردنی حەرامە، وزیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت ئەگەر لێی بخوات.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

10 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
FR Français فەڕەنسی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی