1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە هەرکەسێک سەگ ڕابگرێت جگە لە سەگی ڕاوکردن یان سەگی مەڕوماڵات^؛ ئەوا هەموو ڕۆژێک دوو قیرات^^ لە -پاداشتی- كردەوەی کەم دەکاتەوە

عَنْ ابنِ عُمَرَ رَضيَ اللهُ عنهما عَنْ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«مَنِ اقْتَنَى كَلْبًا إِلَّا كَلْبَ ضَارٍ أَوْ مَاشِيَةٍ نَقَصَ مِنْ عَمَلِهِ كُلَّ يَوْمٍ قِيرَاطَانِ»، قَالَ سَالِمٌ: وَكَانَ أَبُو هُرَيْرَةَ يَقُولُ: «أَوْ كَلْبَ حَرْثٍ»، وَكَانَ صَاحِبَ حَرْثٍ.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک سەگ ڕابگرێت جگە لە سەگی ڕاوکردن یان سەگی مەڕوماڵات^؛ ئەوا هەموو ڕۆژێک دوو قیرات^^ لە -پاداشتی- كردەوەی کەم دەکاتەوە». سالم دەڵێت: ئەبو هوریرە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە خاوەنی کێڵگە بوو دەیووت: «یان سەگی کێڵگە». (سەگی مەڕوماڵات: مەبەست ئەو سەگەیە کە پاسەوانى مەڕوماڵات دەکات ولەگەڵ شوان دەردەچێت)، (قیرات: واتا بڕێکی مەزن لە پاداشت)

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 1574

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە ڕاگرتنی سەگ، مەگەر بۆ پێویستی ڕاوكردن، یان پاسەوانیكردنی مەڕوماڵات وكشتوكاڵ، وئەوەی ڕایبگرێت بۆ مەبەستی تر جگە لەمانە ئەوا هەموو ڕۆژێك دوو قیرات لە پاداشتی كردەوەكانی كەم دەبێتەوە؛ قیراتیش ئەندازەیەكی زانراوە لە لای الله -سبحانه وتعالی-.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕێگەپێدراو نییە مسوڵمان سەگ ڕابگرێت، جگە لەو حاڵەتانە نەبێت كە باسكراوە.
  2. قەدەغە كردنی ڕاگرتنی سەگ؛ هۆكارەكەی ئەوەیە خراپە وزیانی زۆری تێدایە، وبە سەحیحی لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى اللە علیە وسلم- كە فەرموویەتی: فریشتەکان ناچنە ماڵێکەوە ئەگەر سەگی تێدا بێت، چونکە پیسیەکی زۆر قێزەونی پێوەیە بەتایبەت لە لیکی دەمیدا کە لاناچێت مەگەر پاش شۆردنی دووبارەکراو بە خۆڵ وئاو.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

44 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية