1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد بە گوێزەبانە کردن: بۆ منداڵی کوڕ دوو مەڕی لێکچوو، وبۆ منداڵی کچ یەک مەڕ

عن عائشة «أن رسول الله صلى الله عليه وسلم أمرهم أن يُعَقَّ عن الغُلَامِ شَاتَانِ مُكَافِئَتَانِ، وعن الْجَارِيَةِ شَاةٌ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:«پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد بە گوێزەبانە کردن: بۆ منداڵی کوڕ دوو مەڕی لێکچوو*، وبۆ منداڵی کچ یەک مەڕ». *(واتە: دوو مەڕ یان دوو بزن بێت کە دەگونجێن بۆ قوربانی ولە یەک تەمەندا بن، نەک یەکیان پیر بێت وئەوی تر پیر نەبێت)

صەحیحە تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد بە گوێزەبانە کردن -قوربانی کردن لە کاتی منداڵبووندا- بۆ* منداڵی لەدایکبووی کوڕ دوو مەڕ یان دوو بزن کە لێکچوو بن لە تەمەن وقەڵەوی ومەرجەکاندا، وهەروەها فەرمانی کرد بە گوێزەبانە کرد بۆ لەدایکبووی کچ یەک مەڕ یان یەک بزن. *(بۆ: مەبەست لە جیاتی وبەناوى منداڵەکەوە ئەم قوربانیە دەکرێت، نەک بۆ منداڵەکە سەر ببڕێت چونکە قوربانی کردن تەنها لە پێناو خواى گەورە دەبێت سەر ببڕێت وئەم گوێزەبانەیە پەرستنە وئاژەڵەکە دەکرێتە خێر وقوربانی لە پێناو خواى گەورە بۆ ئەوەی ئەو منداڵە لە بارمتەیی نەمێنێت وببێتە هۆکارێکی هێنانى خێر بۆ ئەو خێزانە)

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

11 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
FR Français فەڕەنسی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
PT Português پورتوگالی