1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە هەر کەسێک کردەوەیەک (پەرستنێک) دابهێنێت لەم ئاینەی ئێمە کە (لە بنەڕەتدا) تێیدا نەبێت؛ ئەوا ئەو کردەوە ڕەت دەکرێتەوە

عَنْ أُمِّ المُؤْمِنِينَ أُمِّ عَبْدِ اللَّهِ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا، قَالَتْ: قَالَ: رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم:
«مَنْ أَحْدَثَ فِي أَمْرِنَا هَذَا مَا لَيْسَ مِنْهُ فَهُوَ رَدٌّ». وَفِي رِوَايَةٍ لِمُسْلِمٍ: «مَنْ عَمِلَ عَمَلًا لَيْسَ عَلَيْهِ أَمْرُنَا فَهُوَ رَدٌّ».

لە دایكی ئیماندارانەوە (دایكی عبد الله) عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرمووێت:
«هەر کەسێک کردەوەیەک (پەرستنێک) دابهێنێت لەم ئاینەی ئێمە کە (لە بنەڕەتدا) تێیدا نەبێت؛ ئەوا ئەو کردەوە ڕەت دەکرێتەوە». ولە گێڕانەوەی (مسلم)دا: «هەر یەکێک کردەوەیەک (پەرستنێک) دابهێنێت كە فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت؛ ئەوا ئەو کردەوەیە ڕەت دەکرێتەوە».

(سەحیح - ڕاست) رواه البخاري ومسلم الأربعون النووية - 5

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەركەسێك شتێك یان كردەوەیەك دابهێنێت لە ئایندا كە هیچ بەڵگەیەكی قوئان وسونەتی لەسەر نەبێت ؛ ئەوا ئەو شتە یان كردەوەیە ڕەت دەكرێتەوە وخوای گەورە قبوڵی ناكات لە بكەرەكەی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پەرستنەكان بنیات نراون لەسەر ئەو دەقانەی لەقورئان وسونەتدا هاتوون، بۆیە خوای گەورە دەپەرستین بەپێی ئەو دەقانەی لەشەریعەتدا هاتوون ؛ نەك بەپێی بیدعە وداهێنراوەكان.
  2. ئاین بە ڕاوبۆچوون و بەباشدانان نییە، بەڵكو بریتیە لەشوێنكەوتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
  3. ئەم فەرموودە بەڵگەیە لەسەر كامڵی وتەواوی ئاینی ئیسلام.
  4. بیدعە بریتیە لە هەرشتێك داهێنرا بێت لەئایندا، كە لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵاندا بوونی نەبووە ؛ ئینجا بیروباوەڕ یان قسە یان كردەوە بێت.
  5. ئەم فەرموودەیە بنچینەیەكە لە بنچینەكانی ئاینی ئیسلام، وەكو تەرازوو وایە بۆ كردەوەكان، هەروەكو چۆن هەموو كردەوەیەك لەپێناو ڕەزامەندی خوای گەورە نەكرابێت ؛ ئەوا بكەرەكەی هیچ پاداشتێكی دەست ناكەوێت، بەهەمان شێوە هەر كردەوەیەك بەپێی سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەبێت ؛ ڕەت دەكرێتەوە.
  6. فەرموودەکە بنچینەیەكە بۆ ڕەتدانەوەی بیدعە وداهێنراوەكان وئەو خراپانەی كە ڕوودەدەن.
  7. مەبەست لە داهێنراوە نەهی لێكراوەكان ئەوانەی لە ئایندا دەكرێن ؛ نەك داهێنان لە شتی دونیایی.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

58 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
DA Dansk الدنماركية
RN Kirundi الكيروندي
KMR Kurmancî الكرمنجية
MS Bahasa Melayu الملايو