1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە ئێمە دەچین بۆ لای دەسەڵاتدارەکانمان قسەیەکیان بۆ دەکەین پێچەوانەى ئەو قسانەیە کە دەیڵێین کاتێک بەجێیان دەهێڵین، ووتی: ئێمە لەسەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەمان بە دووڕوویی (نیفاق) دادەنا

عن محمد بن زيد: أن نَاسًا قالوا لجده عبد الله بن عمر رضي الله عنهما : إنا ندخل على سَلاطِينِنَا فنقول لهم بخلاف ما نتكلم إذا خرجنا من عندهم، قال: كنا نَعُدُّ هذا نفاقا على عهد رسول الله صلى الله عليه وسلم .

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە موحەمەدی کوڕی زەیدەوە دەڵێت: خەڵکانێک ووتیان بە باپیری کە عبداللەی کوڕی عومەرە -ڕەزای خوایان لێبێت-: ئێمە دەچین بۆ لای دەسەڵاتدارەکانمان قسەیەکیان بۆ دەکەین پێچەوانەى ئەو قسانەیە کە دەیڵێین کاتێک بەجێیان دەهێڵین، (ئیبن عومەر) ووتی: «ئێمە لەسەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەمان (ئەم کارەمان) بە دووڕوویی (نیفاق) دادەنا».

صەحیحە بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

کۆمەڵێک کەس هاتن بۆ لای عبداللەی کوڕی عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- ووتیان: ئێمە دەچین بۆ لای دەسەڵاتدارەکانمان قسەیەکیان بۆ دەکەین بەڵام کاتێک دەردەچین وئەوان جێدەهێڵین پێچەوانەى ئەو قسانە دەکەین، ئەویش (عبداللە) ووتی: ئێمە لەسەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەمان (ئەم کارەمان) بە دووڕوویی (نیفاق) دادەنا. چونکە قسەکەیان درۆ بوو وخیانەتیان کرد وئامۆژگاری دەسەڵاتداریان نەکرد، بۆیە واجبە ئەگەر کەسێک بچێت بۆ لای دەسەڵاتدارەکان و وەزیرەکان وسەرۆکەکان وپاشاکان؛ پێویستە ڕاستگۆ بێت وئامۆژگاریان بکات وشتەکان وەکو خۆی بگێڕێتەوە وتاکە هەوڵی ئەوە نەبێت کە تەنها بەرژەوەندی خۆی بەدەستبهێنێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

14 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا