1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە قورسترین نوێژ لەسەر دووڕووەکان نوێژی عیشا ونوێژی بەیانیە، جا ئەگەر بیانزانیایە ئەو دوو نوێژە چەندێک خێر وفەزڵی گەورەیان تێدایە ؛ ھەر بە گاگۆڵکێ بۆی دەھاتن

عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
«‌إِنَّ ‌أَثْقَلَ صَلَاةٍ عَلَى الْمُنَافِقِينَ صَلَاةُ الْعِشَاءِ وَصَلَاةُ الْفَجْرِ، وَلَوْ يَعْلَمُونَ مَا فِيهِمَا لَأَتَوْهُمَا وَلَوْ حَبْوًا، وَلَقَدْ هَمَمْتُ أَنْ آمُرَ بِالصَّلَاةِ فَتُقَامَ، ثُمَّ آمُرَ رَجُلًا فَيُصَلِّيَ بِالنَّاسِ، ثُمَّ أَنْطَلِقَ مَعِي بِرِجَالٍ مَعَهُمْ حُزَمٌ مِنْ حَطَبٍ إِلَى قَوْمٍ لَا يَشْهَدُونَ الصَّلَاةَ، فَأُحَرِّقَ عَلَيْهِمْ بُيُوتَهُمْ بِالنَّارِ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«قورسترین نوێژ لەسەر دووڕووەکان نوێژی عیشا ونوێژی بەیانیە، جا ئەگەر بیانزانیایە ئەو دوو نوێژە چەندێک خێر وفەزڵی گەورەیان تێدایە ؛ ھەر بە گاگۆڵکێ بۆی دەھاتن، وام نیاز کرد کە فەرمان بکەم بە نوێژکردن وقامەت بکرێت، پاشان فەرمان بکەم بەکەسێک نوێژ بۆ خەڵکی بکات، دواتر خۆم لەگەڵ چەند پیاوێکدا چەند کۆڵە دارێکی سوتەمەنی ببەین ؛ بۆ سەر ئەو پیاوانەی کە ئامادەی نوێژی کۆمەڵ (جەماعەت) نابن، وماڵەکانیان بەسەریاندا بسوتێنم».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 651

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی حاڵی مونافیقەكانمان بۆ دەكات لە تەمەڵەییان لەئامادەبوونی نوێژەكان، بەتایبەتی نوێژی بەیانی وعیشا، وئەوان ئەگەر بیانزانیایە چی پاداشتێكی گەورە هەیە لەسەر ئامادەبوونی نوێژی بەكۆمەڵ لەگەڵ مسوڵماناندا ؛ ئەوا بۆی دەهاتن ئەگەر بە گاگۆڵكێش بووایە لەسەر دەست وئەژنۆكان وەكو منداڵ.
وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وا نیازی کرد کە فەرمان بکات بەقامەت كردن بۆ نوێژ، وفەرمان بە كەسێك بكات بۆ پێشنوێژكردن بۆ خەڵكی، دواتر ئەو بڕوات لەگەڵ چەند پیاوێکدا بە چەند کۆڵەدارێکی سوتەمەنی ؛ بۆ سەر ئەو پیاوانەی کە ئامادەی نوێژی کۆمەڵ (جەماعەت) نابن، وماڵەکانیان بەسەریاندا بسوتێنێت ؛ ئەمیش بەهۆی گەورەیی ئەو تاوانەی كردوویانە، -بەڵام ئەمەی نەكرد- چونكە ماڵەكان منداڵ وئافرەت وكەسر تری تێدایە لەوانەی بیانوویان هەیە ؛ وهیچ تاوانێكیان نەكردووە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ترسناكی دواكەوتن لە نوێژی كۆمەڵ لەمزگەوتدا.
  2. دووڕووەكان مەبەستیان لەپەرستنەكانیان تەنها ڕیا وناوبانگە، بۆیە تەنها ئەو كاتانە دێن بۆ مزگەوت كە خەڵكی دەیانبینن.
  3. گەورەیی پاداشتی نوێژی بەیانی وعیشا لەگەڵ کۆمەڵدا، وشایەنی ئەوەن بەكۆمەڵ ئەنجام بدرێن ئەگەر بە گاگۆڵکێش بچێت بۆ نوێژ.
  4. پارێزگاری كردن وبەردەوامبوون لە ئەنجامدانی نوێژی عیشا وبەیانی ؛ سەلامەتیە لە دووڕوویی، ودواكەوتن لێیان لەسیفەتی دووڕووەكانە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

60 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية